وەزارەتی تەندروستی ژمارەیەک بڕیار لە بارەی حاڵەتی هەبوونی کۆرۆناوە لە قوتابخانەکان دەردەکات

وەزارتی تەندروستی هەرێم ژمارەیەک بڕیاری دەردەکات کە تایبەتە بە هەبوونی حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لەناو قوتابخانەکاندا.

 

بەپێی ئە وبریارانە هەر قوتابخانەیەک ٥ حاڵەتی پۆزەتیڤی تێدا تۆمار کرا، ئەوا ئەو قوتابخانەیە بۆ ماوەی ١٤ رۆژ دادەخرێت.

 

هەر پۆلێکیش ١ تووشبووی تێدا تۆمار کرا ١٤ رۆژ ئەو پۆلە دادەخرێت و خوێندکارە بەرکەوتەکان دەبێت خۆیان کەرەنتینە بکەن.

 

رۆژانەش گەرمی لەشی خوێندکار و مامۆستا وەردەگیرێت و لە حاڵەتی پلەی گەرمایان گەیشتبووە ٣٧،٢ تەندروستی ئاگادار دەکرێتەوە.

 

بڕیارە سبەی یەک شەممە ٧ ی شوبات دەرگای قوتابخانەکان بکرێتەوەو هەر قوتابخانەیەک کراون بە دووبەشەوە هەر بەشێکیان هەفتانە سێ رۆژ دەوام دەکەن.

 



PM:09:17:06/02/2021