وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ژمارەیەک بڕیاری تایبەتی لەبارەی مەرجەكانی هاوردەكردن و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەركرد و تیایدا بڕیاریدا، دەبێت کۆمپانیای هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دوای تێپەڕبوونی 90 رۆژ لەسەر هێنانی ئۆتۆمبێلهكه بۆ ناو ههرێمی كوردستان، لەسەر ناوی کۆمپانیا تۆماری بکات، ئەگەر لەو ماوەیەدا نەفرۆشرا. ئەگەرنا دوای 90 رۆژەکە رۆژانە بڕی (70،000) دینار سزای دێتە سەر.
وهزارهتی ناوخۆی حكوومهتی ههرێمی كوردستان له ڕاگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست "سپی" كەوتووە لەبارەی هاوردەكردن و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل كۆمەڵێك بڕیاری نوێی دەركرد تێدا هاتووە، بە گوێرەی نوێترین رێنمایی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، مەرجەکانی پێدانی مۆڵەتی (هاوردەکردن یان گواستنەوە یان فرۆشتنی ئۆتۆمبێل) و پێشانگاکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل رێکخەدەخرێنەوە و دەبێت کۆمپانیاکان مەرجی پێویستیان هەبێت بۆ ئەوەی کارەکانیان ئەنجام بدەن.
وهزارهتی ناوخۆ باسی لهوهش كردوه، لە رێنماییەکاندا هاتووە، دەبێت کۆمپانیای هاوردەکردن یان فرۆشتنی ئۆتۆمبێل، ئەو ئۆتۆمبێلەی هاوردەی کردووە، دوای تێپەڕبوونی 90 رۆژ لەسەر هێنانی ئۆتۆمبێلهكه بۆ ناو ههرێمی كوردستان، لەسەر ناوی کۆمپانیا تۆمار بکات، ئەگەر لەو ماوەیەدا نەفرۆشرا. ئەگەرنا دوای 90 رۆژەکە رۆژانە بڕی (70،000) دینار سزای دێتە سەر.
ههروهها ئاماژەی بەوەشکردووە" گرێبەستێکی ستانداردی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لەلایەن وەزارەت بە زمانی (کوردی و عەرەبی) رێکدەخرێت، پێویستە کۆمپانیاکانی هاوردە و پێشانگاکان پێوەی پابەندبن، کە جگە لەو گرێبەستەی ئاماژەی پێدراوە، هیچ گرێبەستی دیکە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ کاریان پێناکرێت".
وهزارهتی ناوخۆی هەرێم ئهوهشی خستۆتهڕوو، سەرەڕای ئەوەش، سستەمێکی ئەلیکترۆنی بۆ فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە ڕێگەی گرێبەستی ئەلیکترۆنی ستاندارد لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ رێکدەخرێت و لەسەر ماڵپەری (moi.gov.krd) بڵاودهكرێتهوه.
هاوکات لە رێنماییەکەی وەزارەتی ناوخۆدا چەندین مەرج بۆ نووسینگهی کۆمپانیا یاخود پێشانگەی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دیاریکراوە، کە پێویستە رووبەری پێشانگە لە (500م2) کەمتر نەبێت، کە (100م2) بۆ نووسینگهی کۆمپانیا و (400م2) بۆ نمایش تەرخان بکرێت، هەروەها کۆمپانیا بهشێكی تایبەتی بۆ ئەرشیفی بهڵگهی ئۆتۆمبێلە فرۆشراوەکان ئامادە بکات.