روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ: لەمساڵدا ١٠ کاروان چەک و تەقەمەنی گەیشتۆتە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا

لە ماوەی ئەمساڵدا ١٠ وەجبە چەک و جبەخانە لە هێزەکانی هاوپەیمانانەوە لە هەرێمی کوردستانەوە رەوانەی رۆژئاوای کوردستان کراوە.

 

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە راگەیاندنێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ کاروانێکی تری سەربازی هاوپەیمانان لە دەروازەی " وەلید " ەوە گەیشتۆتە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا.

 

ئەو روانگەیە کە دامەزراوەیەکی سەربەخۆی سوریایەو سەرچاوەیەکی هەواڵی سوریە بۆ خەڵکی سوریا و میدیا جیهانییەکان ئاشکرای دەکات کە لە ساڵی ٢٠٢١ دا ئەمە دەیەم جارە کاروانی سەربازی چەک و تەقەمەنی بگاتە رۆژئاوای کوردستان.

 

ئەم کۆمەک سەربازیانە بۆ هێزەکانی هاوپەیمانانە کە لەو وڵاتە نیشتەجێن، هەروەها بەشێکیشی دەدرێت بە هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا کە هێزەکانی سوریای دیموکراتە.

 

لەو کاتەوە کە بایدن پۆستی سەرۆکی ئەمەریکای وەرگرتووەو ئیدارەیەکی نوێ لە ٢٠ کانوونی دووەمەوە لەولآتە کاردەکات، هەستدەکرێت کۆمەکە سەربازییەکانی ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانی بۆ رۆژئاوای کوردستان روو لە زیادبوونە.



PM:08:05:08/02/2021