تەندروستی سلێمانی: یەک کەس بە کۆرۆنا گیانی لە دەستداوە

تا ئێستا لە پارێزگاکانی هەرێم دۆخی کۆرۆنا لە رووی تووشبوون و گیان لە دەستدانەوە کەمە و لە دۆخێکی باشدایە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە پارێزگای سلێمانی تەنها یەک کەس بە کۆرۆنا گیانی لە دەستداوە.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی خشتەی کۆرۆنای ٢٤ کاتژمڕی رابردووی پارێزگای سلێمانی بڵاوکردەوە کە ١٨ تووشبوو لە نەخۆشخانە ماون، هەروەها ٢ تووشبووی نوێ داخڵ کراون، هەروەها ٢ کەسیش لە نەخۆشخانە دەرچوون و چاکبوونەتەوە.

 

لە خشتەکەدا هاتووە کە ٥ کەس لەژێر چاودێری پزیشکی چڕدایە، هەروەها ٣ کەسیش لە ژێری ئامێری CPapدایە، لە دوێنێوە کەسێکیش گیانی لە دەستداوە.



PM:10:54:08/02/2021