کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بەشێک لە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی سلێمانی بایکۆتکردنی دەوامیان دەستپێکرد.

پەیامنێری (سپی) لەشاری سلێمانی پێی ڕاگەیاندین" ئەمڕۆش جارێکی تر بەھۆی دواکەوتن و دابەشنەکردنی موچەکانیان و لێبرینی موچەکانیانەوە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی سلێمانی دەستیان بە بایکۆتی دەوامکردن کرد و لەبەردەم فەرمانگەکەیان گردبوونەوە".

 

ئەمەش لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ بەهۆی دواکەوتنی پێدانی مووچەکانیان کارمەندانی بەنداوی دووکان مانگرتنیان راگەیاند، هاوکات سەلام نەجم، لێپرسراوی بەشی هایدرۆلۆجی بەنداوەکەش رەتیدەکاتەوە مانگرتنەکەیان کاریگەری لەسەر رێژەی بەرهەمهێنانی کارەبا دروست بکات.



AM:10:43:09/02/2021