پیاوێک سێ مناڵی وردی خۆی لە سێدارە دەدات
پیاوێکی عێراقی لە شارۆچکەی قەلعە ساڵح لە پارێزگای میسان، سێ منداڵی خۆی لەسێدارە دەدات.
میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە رووداوەکە ئەمڕۆ سێشەممە 9-2-2021 رووی داوە و پیاوەکەش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، دوای یەک کاتژمێر راوەدونان، دەستگیر کراوە.
منداڵەکان تەمەنیان نۆ، هەشت و پێنج ساڵە و باوکەکەیان لە ماڵەکەی خۆیان لەسێدارەی داون.
پیاوەکە دوای دەستگیرکردنی، بە پۆلیسی راگەیاندووە، بەهۆی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەرەوە، کێشەی لەگەڵ هاوسەرەکەی بۆ دروست بووە، بۆیە بڕیاری داوە هەرسێ منداڵەکەی خۆی لەسێدارە بدات و بیانکوژێ.
PM:03:09:09/02/2021