چەکدارانی داعش لە شارۆچکەی داقوق هێرشیان کردە سەر هێزە عێراقییەکان

چەکدارانی داعش ئەمشەو ١١ی شووبات لە شارۆچکەی قەزایی داقوق سەر بە پارێزگای کەرکوک هێرشیان کردە سەر هێزە عێراقییەکان.

 

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، ئەمشەو لە قەزای داقوقی سەر شاری کەرکوک هێرشیان کردە سەر پۆلیسی فیدڕاڵی لە گوندەکانی  (البومحمد) و (عەرەب کۆیی)، تاوەکو ئێستا شەڕبەردەوامە و فڕۆکە بە چڕی بەئاسمانی ھەفتەغاری سنووری داقوق دەسوڕێتەوە.

 

هاوکات بەپێی ئاماری سەرەتایی ڕاگەیاندراوی هێزە عێراقییەکان لەئەنجامی هێرشەکەدا چوار پۆلیسی فیدڕاڵی گیانیان لەدەستداوە و سێ پۆلیسی تریش برینداربوون.



PM:11:22:11/02/2021