لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارکراوە
تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو پێنج تووشبووی نوێی كۆرۆنا داغڵی نەخۆشخانەكان كراون و دوو نەخۆشیش گیانیان لەدەستداوە".
بهڕێوهبهرایهتی گشتی تهندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند" کە ئەمڕۆ پێنج توشبووی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە شارەكە كراون".
ئەوەشی ئاشکراکراکردووە، تائێستا ١٣ توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکان ماونەتەوە و ١١ کەسیش لەژێر ئۆکسجیندایە.
هاوکات هەشت توشبووی كۆرۆنا نەخۆشخانەكانیان جێهێشتوە و دوو حاڵەتی گیان لهدهستدانیش لەوماوەدا تۆمارکراوە.
AM:12:01:14/02/2021