ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە هەریەکە لە برۆنۆ ئۆبێرت باڵیۆزی فەرەنسا و ئۆلێ دیێل باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق کرد، لە دیدارەکەدا سەرۆکی هەرێم ڕایگەیاند" هه‌رێم و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان پێویستیان به‌یارمه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له هه‌ریه‌كه له برۆنۆ ئۆبێرت باڵیۆزی فڕه‌نسا و ئۆلێ دیێل باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له عێراق كرد و له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا و فڕه‌نسا، دۆخی سیاسی و ئه‌منیی عێراق، كێشه‌كانی هه‌ولێر – به‌غدا و گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنیان، بابه‌تی پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتیی عێراقدا بۆ ئه‌مساڵی 2021، دۆخی ناوچه‌كانی مادده‌ی 140 تاوتوێكران.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له پێویستیی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به یارمه‌تیی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان و تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان كرده‌وه و ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ڕێككه‌وتن و چاره‌سه‌ركردنی یه‌كجاریی ته‌واوی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور نیشاندا.
هەروەها ئەرک و بەرنامەی ناتۆ لە عێراق و بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لێکەوتەکانی بەشێکی دیکەی دیدارەکە بوو، لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق و رۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان لەو بارەیەوە کرا.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه كونسوڵی گشتیی فڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا له هه‌رێم و ژماره‌یه‌ك له دیپلۆماتكاران و به‌رپرسان له سه‌رۆكایه‌تی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوون، چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، خرانه به‌ر باس.