دادوەرێکی سلێمانی بڕیاری ئەمڕۆی دادگای هەولێر بە وەرچەرخانێکی ترسناک ناوزەد دەکات

دادوەرو پەرلەمانتاری پێشوو، لەتیف مستەفا حکومەی شەش ساڵ زیندانی سەپاندن بەسەر رۆژنامەنووسان و چالاکواناندا بە وەرچەرخاندنێکی مەترسیدار لە دۆخی ئازاد لە هەرێمدا ناوزەد دەکات.

 
دادوەر لەتیف مستەفا کە پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی عێراقیش بووە، لە نووسینێکدا بەناوی " وەرچەرخانێکی ترسناک" نووسیوویەتی " ئەوەی ئەمڕۆ دادگای تاوانەکانی ھەولێر کردی وەرچەرخانێکی مەترسیدارەو نابێ لێی بێ دەنگ بین ، دەبێ دادگای تەمیزیش ئەو ھەڵەیە راست بکاتەوە، بەداخەوە ئەوە دەرەنجامێکی سروشتی بەسیاسەت کردنی دادگایە کە ئێمە٢٠ ساڵ دەبێ ھاواری بۆ دەکەین".


ئەو پێشنیارانەی لەتیف مستەفا خستوونیەتە ڕوو:

 
1- خۆمان فشار بکەین پێش ئەوەی دەسەلات ناچار بکرێ خۆی لەژێر فشاری نێودەولەتی و رێکخراوەکان راستی بکاتەوەو بیکات بەچاکەی خۆی.کاتی خۆی دادگای تاوانەکانی ھەولێر بەرێز کەمال سەیدقادری بە ٣٠ ساڵ زیندانی حوکمدا ، لەسەر ئەوەی قسەی بە مەرحوم مەلا مستەفا کردبوو، دواجار لەژێر فشاری ناوخۆیی و نێودەولەتی و بەتایبەتی ئەو ولاتەی بەرێز کەمال ھەلگری رەگەزنامەکەی بوو حوکمەکە ھەلوەشێندرایەوەو زۆریش لەسەر سومعەتی دادگاکان و حوکمەتی ھەرێمیش کەوت.
٢- ئەم حوکمە سەنگی مەحەکە بۆ ھاوبەشەکانی پارتی لە حوکمەت و یان دەبی دانبەوەدا بنێن کە ئەوان ھیچ نین و تەنھا دیکۆرن و دوای بەرژەوەندی خۆیان کەوتون و چیتر بەیت و بالۆرەی خزمەتی خەلک لێنەدەنەوە یان دەبێ ھەلوێستیان ھەبێ ، ھیچ بابەتێکیش ھێندەی ئەمە گرنگ نیە یان لەگەڵ دادپەروەری یان لەگەل زوڵم. 


-  بەتایبەتی یەکێتی ھەمووی دورۆژە کۆبونەوەی سەرکردایەتیان یەکێک لە بریارەکانی داواکاردنی ئازاد کردنی راگیراوەکان بوو کە مایەی دلخۆشی خەلک بوو ، کەچی پارتی وەک ئەوەی بیەوێ تەحەدای یەکێتی بکات لە خێراترین داگاییکردندا لە کەیسێکی گرنگ کە تۆمەتی جاسوسی و تیرۆریان خستونە پاڵ بە دوو جەلسەی یەک لە دوای یەک و لەماوەی دورۆژدا کە ھەرگیز وێنەی نەبوە حوکمی دان ، نامەیەکی رونی بۆ یەکێتی نارد بریارەکەتان قیمەتی ئەو مەرەکەبەی نیە کە پێی نوسراوە
- گۆران خۆی دەلێ یەکێک لە ئامانج و بەرنامەکانێ بەشداریمان لەحوکمەت فراوانکردنی پانتایی ئازادیەکانە
- نەوەی نوێ ویەکگرتوو کۆمەل ئۆپۆزسێۆنن واجبیانە لەبەرەی بەرگری بن لە مافو ئازادیەکان و ھەلوێستی کردەییان ھەبێ پێش ئەوانی دی
خەلکی بێلاین و یاسا ناس و پارێزەرو خوازیارانی سەربەخۆیی دەسەلاتی دادوەری
ھەموان ئەرکی مێژویمان لەسەرە ئەم روداوە نابێ تێپەرێ 
ئازادی و بەرگری کردن لە ئازادی قوربانی دەوێ با یەکجار بەیەکەوە ئامادەی ئەو قوربانیە بین 
با بریاری ھەلوێستێکی کرداری یەکگرتوی سەرتاسەری بدەین و نەیەڵین ئەم روداوە مەترسیدارە تێپەڕێ


 

 


PM:10:31:16/02/2021