بەپێی رێكەوتنی پارتی‌و یه‌كێتی مەحمود سەنگاوی سەرپەرشتی هێزی پێشمه‌رگه ده‌كات
بەرپرسێكی یەكیتی نیشتمانی ئاشكرایده‌كات، به رێككه‌وتنی یه‌كێتیی نشتیمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، بڕیاردرا سنووره‌كانی مه‌نده‌لی تا ده‌گاته دوزخورماتوو، له‌لایه‌ن مه‌مود سه‌نگاوییه‌وه سه‌رپه‌رشتی سه‌ربازی بكرێت.
هێمن مه‌نسوور، وته‌بێژی مه‌ڵبه‌ندی 8ی خانه‌قینی یه‌كێتیی نشتیمانیی كوردستان، به ماڵپەڕی خه‌ندانی راگه‌یاند: "له ئێستادا تا ئاستێك هێوری به سنووره‌كه‌وه ده‌بینین، به‌ڵام تائێستا نه‌چووینه‌ته ناو شارۆچكه‌ی سه‌عدییه‌وه و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه به رێككه‌وتنی یه‌كێتیی نشتیمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، مه‌حمود سه‌نگاوی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، كرایه سه‌رپه‌رشتیاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له سنووری مه‌نده‌لی تا دوزخورماتوو.
وته‌بێژی مه‌ڵبه‌ندی 8ی خانه‌قینی یه‌كێتیی، وتیشی: "له‌گه‌ڵ زیاتر له 60 سه‌رۆك عه‌شیره‌ت وسه‌رۆك هۆزو كه‌سایه‌تی عه‌ره‌بی ناوچه‌كه كۆبووینه‌ته‌وه و گفتوگۆ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌كه‌مترین قوربانی بتوانین ته‌واوی ناوچه كوردستانییه‌كان وه‌ربگرینه‌وه".
PM:03:13:16/06/2014