کۆمەڵی ئیسلامی کە دوو رۆژە لە کۆنگرەدایەو لەبری ئەمیر، عەلی باپیری کردە سەرۆکی حیزب و دەستەی سەرۆکایەتی نوێی هەڵبژارد، ئەمڕۆش دەستی لە پاشگرە ئیسلامییەکەی بەردا.
دوێنێ هاوشێوەی زۆربەی حیزبەکانی باشووری کوردستان، کۆمەڵ نەیتوانی دەستبەرداری ئەمیرەکەیان بێت، بەو پێیەی پەیرەوی ناخۆ رێگای نەدەدا سەرلەنوێ عەلی باپیر ببێتە بە ئەمیری حیزبەکە و خۆی بۆ هەمان پۆست کاندید بکاتەوە، ناوی پۆستەکەیان گۆڕی و عەلی باپیر کرایە سەرۆکی حیزب.
ئەمڕۆش ئەو حیزبە له كۆنگرەکەیاندا کە کۆنگرەی چواره‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامیی بوو، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاردرا ناوی حزبه‌كه بگۆڕدرێت بۆ "كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان".
به پێی راگه‌یه‌ندراوێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، ئەمڕۆ كۆتا به‌شی كاره‌كانی رۆژی دوه‌می كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ڕێوه‌چوو، له‌ناو ئه‌ندامانی كۆنگره تا رادەیەک ئه‌وه یه‌كلابوه‌ته‌وه كه پاشگری "ئه‌میر" ده‌گۆڕدرێت، جگه له‌وه‌ش له ماده‌ی یه‌كه‌می په‌یڕه‌و تایبه‌ت به‌ناوی كۆمه‌ڵ چوار پیشنیار هه‌بوون، به‌مشێوه‌یه بوون:
- ناوه‌كه وه‌كو خۆی بمێنێته‌وه
- پاشگری ئیسلامی لێبكرێته‌وه كه پێشنیاری عه‌لی باپیر بوو
- ناوه‌كه به‌ته‌واوی بگۆڕێت به‌ناوێكی نوێ
- ناوه‌كه هه‌مواربكرێته‌وه
به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ناوی كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌موار كرایه‌وه و گۆڕدرا بۆ "كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان".
رۆژی پێنشهممە رۆژی ٨ ی شووباتی ٢٠٢١ له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی له تاسڵوجه له شاری سلێمانی، به‌به‌شداری ٨٩٢ ئه‌ندام چواره‌مین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد و ئه‌مڕۆش كۆتایی به‌كاره‌كانی هێنا، له رۆژی یه‌كه‌مدا عه‌لی باپیر به‌كۆی ده‌نگ به كه‌سی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ڵبژێردرایه‌وه و دواتریش ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێردرا.
كۆمه‌ڵی ئیسلامی له ٣١ی ئایاری ٢٠٠١ لە بزووتنەوەی ئیسلامی جیابوونەوە، تا ئێستا ٣ كۆنگره‌ی به‌ستوه و به‌م گۆنكرهی ئێستاش ده‌بێته چواره‌م.