ئەدهەم بارزانی لەسەر كه‌یسی ده‌ستگیركراوانی ده‌ڤه‌ری بادینان لە نوسینێکدا هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاندو داوا لە دەزگای داد دەکات کە بە بڕیاری گیراوانی بادینان بچێتەوە.
ئەدهەم بارزانی، ئەندامی سەركردایەتی پارتی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی" هیوادارم كه ده‌زگای داد له كوردستان، به‌و بریاره دا بچێته‌وه كه چه‌ند گیراوی ده‌ڤه‌ری بادینان به زیندان سزا دران".
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی دەشڵێت" هیوای ئه‌وه ده‌خوازم ئه‌و پێداچوونه‌وه‌یه ببێته هوكارێك بۆئه‌وه‌ی گیراوان بتوانن بگه‌رێنه‌وه باوه‌شی خانه‌واده‌كانیان".
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی ڕایگەیاند" داوا له هه‌مو لایه‌ك ده‌كه‌م كه ڕێز له سیسته‌می دادوه‌ریی له هه‌رێمی كوردستان بگرن بۆئه‌وه‌ی بتوانێت به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و بێ ده‌ستوه‌ردان كاره‌كانی ئه‌نجامبدات".
جێی باسە، شەوێ ڕابردوو نێچیراڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی" مافی سزادراوانه تانە لە بڕیاره‌كە بده‌ن، دادگای پێداچوونەوەش ئەرکیەتی بە پشتبەستن و ڕێزگرتن لە یاسا و مافەکانی مرۆڤ و مافی یاسایی‌ی سکاڵالێکراو و سکاڵاکار، بە کەیسه‌كه‌دا بچێتەوە تا هەمووان هەست بکەن وەک یەک مافیان پارێزراوە".
هاوکات هەر ئەمڕۆ بەشێک لەسوکاری زیندانیکراوەکانی بادینان رایانگەیاند" دەستەلات بە رێگای ناراستەوخۆ ھەرەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیویی دانپێدانانی زیندانیکراوەکان دەکات، بۆ رای گشتی و ناوەندە جیھانیەکان رادەگەیێنین: دروستکردنی ڤیدیو لە ژێر ھەرەشە و ئەشکەنجەدان کارێکی نایاسایی و نا ئەخلاقیە و ئەم کارە رەتدکەین و ھیچ دانپێدانانێک لەژێر ئەشکەنجە یاسایی و حەقیقی نیە، ئێمە و خەلک زیاتر تورە و ئازار ئەدەن".