"قاسم سلێمانی سەرپەرشتی بەرگریكردن لە بەغدای گرتەدەست"

رۆژنامەیەكی بەریتانی بڵاویكردەوە كە ژەنەڕاڵ قاسم سلێمانی، فەرماندەی سوپا قودسی ئێران، سەرپەرشتی بەرگریكردن لە شاری بەغدا لە بەرامبەر داعش دەكات.

رۆژنامەی ساندی تایمز لە راپۆرتێكدا بڵاویكردوە كە ئێران لەئێستادا فەرماندەیی سوپا "لێكترازاو"ەكەی عێراق دەكات‌و هەوڵدەدات لەم رێگەوە لەگەڵ هێزەكانی داعش بەرەوڕووببێتەوە.

راپۆرتەكە باس لەوە دەكات كە قاسم سلێمانی، فەرماندەی سوپای قودس، سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران فەرماندەیی ئەو هێزانە دەكات كە بەغدای پایتەخت دەپارێزن.

بە پێی ئەم راپۆرتە، سلێمانی هەفتەی رابردوو لەگەڵ 67 راوێژكاری سەربازیی لەئێرانەوە گەیشتتنە بەغدا‌و  ئیستاش سەرقاڵی بەهێزكردنی سەنگەرەكانی بەغدا بەرامبەر بە داعشە.

بەپێی ئەو رۆژنامەیە هەروەها حەسەن رۆحانی پێشنیاری ئەوەی بە ئەمەریكا كردوە بەشێوەی هاوبەش كار بۆ بەرەوڕبونەوە لەگەڵ هێزەكانی داعشدا بكەن.



PM:04:20:16/06/2014