لەبارەی حوکمدانی دەستگیرکراوەکانی بادینان رەوتی ئایندەی نیشتمان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

لەبارەی حوکمدانی دەستگیرکراوەکانی بادینان رەوتی ئایندەی نیشتمان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو ڕایدەگەیەنێت"  ئەمجۆرە لە دادگاییکردنە نمونەیەکی زەقی تاوانەکانە دژ بە مرۆڤایەتی، لە روانگای ئەوەی شانۆگەریەکە لە بنەرەتدا دژ بە مافی را دەربرین و خۆپیشاندان و چالاکی مەدەنی بەرێوە براوە". 

رەوتی ئایندەی نیشتمان لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە دەکات" فراکسیۆن و زۆربەی ئەندامانی پەرڵەمانی کوردستان، کە بەشێکیان بەشدارن لە حوکمرانیدا، لە راگەیانراو و لێدوان و یاداشتەکانیان ئاماژەیان بەوە داوە کە لوتکەی دەسەڵاتی حكومه‌ت بڕیاری‌ پێشوه‌خته‌ی‌ دابو كه‌ ئه‌م هاوڵاتیانه‌ كاری‌ گێره‌شێوێنیان ئه‌نجامداوه ‌و هه‌وڵیان داوه‌ ته‌قینه‌وه‌ بكه‌ن‌ و ئارامی‌ خه‌ڵك بشێوێنن. ئاماژەیان بەوەش داوە کە رێکار و شێوازی دادگایی کردنیان لەڕەوشێکی ئەمنی وسەربازی توند بەڕێوە چوو  کە ئاماژەی مەترسیدارن و بە پێشینەیەکی نائاسایی و نا یاسایی دەزانن کە دەرهەق بە چالاكوان و  رۆژنامەوان و ئازادیخوازانی بادینان کراوە". 
 
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، بریاری دادگاکەی هەولێر و کۆیلایەتی بۆ دەسەڵاتی جێبەجێکەر سەلماندیان بونیادی حوکمرانی و حزبی و دادی هەرێم پابەند نەبون بە پێرەوکردنی یاسا و جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان، وردەکاری سیناریۆکانی تۆمەتە هەڵبەستراوەکان دژ بە پێنج هاوڵاتیەکە لەلایەن کۆیلەکانی دەسەڵاتی هەولێرەوە، بەکارهێنانی فشاری دەرونی و کۆمەڵایەتی، بۆ نمونە بەکارهێنانی خێزان و کەس و کاری گیراوەکان ( باسێکی بەهێز هەیە دەرباری هەرەشەی تەعەدای شەرەف و ناموس لە خێزان و خانەوادەی دەستگیراوان لەلایەن کۆیلەکانی دەزگا ستەمکارەکان) ، ئەشکەنجەی دەرونی، رێگریکردن لە پێرەوکردنی رێسا یاساییەکان بۆ مافەکانی دەستگیرکراوەکان، وەک  بینین و باسکردنی تەوەرەکان بێ چاودێری و هەرەشەکردن لە گەڵ پارێزەرەکانیان و ڕیگریکردن لە دەستگیرکراوەکان تا بتوانن بێ تاوانی خۆیان بسەلمێن و.....تاد، دەیسەلمێنن ئەو دادگاییکردنە دژ بە پرەنسیپ و رێساکانی سیستەمەکانی داد لە جیهاندا بەڕێوە براوە، هاوکاتیش پێشیلکاری زەقی مافەکانی مرۆڤن وەک لە راگەیانراوە نێودەوڵەتیەکان و میساقی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ مافەکانی مرۆڤدا چەسپێنراون.

 

هاوکات هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕەوتی ئایندە باسی لەوەشکردووە، ئەمجۆرە لە دادگاییکردنە نمونەیەکی زەقی تاوانەکانە دژ بە مرۆڤایەتی، لە روانگای ئەوەی شانۆگەریەکە لە بنەرەتدا دژ بە مافی را دەربرین و خۆپیشاندان و چالاکی مەدەنی بەرێوە براوە، بۆیە داوا لە قوربانیان و خانەوەدە و پاریزەرەکانیان و رێکخراوە مەدەنیە باوەرپێکراوەکان و کەسایەتیە رۆشنبیر و یاساناس و چالاکاوانەکان دەکەین هەوڵەکانیان یەکبخەن لە پرۆسەیەک بۆ بەرزکردنەوەی سکاڵا لە سەر حکومەتی هەرێم لای دادگای نێودەوڵەتی بۆ تاوان کە بەشێک لە ئەرکەکانی بەدواداچون و داگاییکردنی بکەرەکانی ئەو جۆرە تاوانانەیە و لای کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتوەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتیە پەیوەنددارەکان.

 

دەقی راگەیەندراوی رەوتی ئایندەی نیشتمان ( رەوا ): 

 

ڕۆژی‌ ١٦ی‌ فێبرواری ٢٠٢١، دادگای‌ تاوانەکانی‌ ٢ی‌ هه‌ولێر سزای‌ شه‌ش ساڵ زیندانی‌ به‌سه‌ر هاوڵاتیان (ئه‌یاس ئه‌كره‌م، شێروان شێروانی‌، شڤان سه‌عید بەڕۆژکی، گوهدار موحەممەد زێباری‌ و هاریوان عیسا) سەپاند.

 

رەوتی ئایندەی نیشتمان ( رەوا ) زیادە بۆ ئیدانەکردنی توندی ئەم شانۆگەریە مەهزەلە ئاسایەی دەسەڵات ئەم خاڵانەش دەخاتە بەرچاوی هاوڵاتیانی هۆشیار و دڵسۆز و کەسوکاری قوربانیانی ئەو شانۆگەریە و ئەو رێکخراو و گروپ و هێزانەی ئیرادەی ئەوەیان هەیە کە نەهێڵن ئەم کۆپیکردنەی یاساکانی  سەردەمی سەدام و بەکارهێنانیان دژ بە هاوڵاتیانی خەمخۆری سەروەری یاسا و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و بنبرکردن گەندەڵی هەروا بەسەر بچێت. 

یەکەم:  فراکسیۆن و زۆربەی ئەندامانی پەرڵەمانی کوردستان، کە بەشێکیان بەشدارن لە حوکمرانیدا، لە راگەیانراو و لێدوان و یاداشتەکانیان ئاماژەیان بەوە داوە کە لوتکەی دەسەڵاتی حكومه‌ت بڕیاری‌ پێشوه‌خته‌ی‌ دابو كه‌ ئه‌م هاوڵاتیانه‌ كاری‌ گێره‌شێوێنیان ئه‌نجامداوه ‌و هه‌وڵیان داوه‌ ته‌قینه‌وه‌ بكه‌ن‌ و ئارامی‌ خه‌ڵك بشێوێنن. ئاماژەیان بەوەش داوە کە رێکار و شێوازی دادگایی کردنیان لەڕەوشێکی ئەمنی وسەربازی توند بەڕێوە چوو  کە ئاماژەی مەترسیدارن و بە پێشینەیەکی نائاسایی و نا یاسایی دەزانن کە دەرهەق بە چالاكوان و  رۆژنامەوان و ئازادیخوازانی بادینان کراوە.

 

دوەم:  هەر لەسەردەمی فیفتی بە فیفتی و شەرەکانی ناوخۆەوە دەسەڵات کۆپی یاساکانی سزادانی نارازی و چالاکوانە مەدەنیەکانی سەردەمی رژێمی سەدام و بەعسیان بە بەرگی بەرژەوەندیەکانیان درویتەوە، کرۆکەکانی بریتین لە سزادانی توندی ئەو کەسانەی بە هەڵسەنگاندنی دەسەڵات کار بۆ تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری  و سەروەری دام و دەزگاکانی هەرێمی کوردستان دەکەن، پسپۆرانی یاسا و چاودێران ئەم یاسایەنە تەنها بۆ پارێزگاری لە دەسەڵات و بیدەنگ کردن و سەرکوتکردنی هاوڵاتیان دەبینن و بە ئیرسێکی سەردەمی رژێمی سەدام وەسفیان دەکەن. 

 

سێیەم: بریاری دادگاکەی هەولێر و کۆیلایەتی بۆ دەسەڵاتی جێبەجێکەر سەلماندیان بونیادی حوکمرانی و حزبی و دادی هەرێم پابەند نەبون بە پێرەوکردنی یاسا و جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان، وردەکاری سیناریۆکانی تۆمەتە هەڵبەستراوەکان دژ بە پێنج هاوڵاتیەکە لەلایەن کۆیلەکانی دەسەڵاتی هەولێرەوە، بەکارهێنانی فشاری دەرونی و کۆمەڵایەتی، بۆ نمونە بەکارهێنانی خێزان و کەس و کاری گیراوەکان ( باسێکی بەهێز هەیە دەرباری هەرەشەی تەعەدای شەرەف و ناموس لە خێزان و خانەوادەی دەستگیراوان لەلایەن کۆیلەکانی دەزگا ستەمکارەکان) ، ئەشکەنجەی دەرونی، رێگریکردن لە پێرەوکردنی رێسا یاساییەکان بۆ مافەکانی دەستگیرکراوەکان، وەک  بینین و باسکردنی تەوەرەکان بێ چاودێری و هەرەشەکردن لە گەڵ پارێزەرەکانیان و ڕیگریکردن لە دەستگیرکراوەکان تا بتوانن بێ تاوانی خۆیان بسەلمێن و.....تاد، دەیسەلمێنن ئەو دادگاییکردنە دژ بە پرەنسیپ و رێساکانی سیستەمەکانی داد لە جیهاندا بەڕێوە براوە، هاوکاتیش پێشیلکاری زەقی مافەکانی مرۆڤن وەک لە راگەیانراوە نێودەوڵەتیەکان و میساقی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ مافەکانی مرۆڤدا چەسپێنراون.

 

چوارەم: دەسەڵاتی حوکمرانی کە لە پارتی و یەکێتی و گۆڕان پێکهاتوە بەرپرسی سەرەکین لەم شانۆگەری و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، سەرەرای دەربرینی نارازی پچڕپچری چەند ئەندامێکی یەکێتی و گۆڕان بەڵام بێدەنگی یەکێتی و گۆڕان لە ئەنجومەنی وەزیران بێبەریان ناکات لەو بەرپرسیاریەتە قورسەی ئەم کارە و لەو هەنگاوە یاسایی و  نێودەوڵەتیانەی بەرامبەر بە حکومەتی هەرێم دەگیرێنە بەر.

 

پێنجەم: ئەمجۆرە لە دادگاییکردنە نمونەیەکی زەقی تاوانەکانە دژ بە مرۆڤایەتی، لە روانگای ئەوەی شانۆگەریەکە لە بنەرەتدا دژ بە مافی را دەربرین و خۆپیشاندان و چالاکی مەدەنی بەرێوە براوە، بۆیە داوا لە قوربانیان و خانەوەدە و پاریزەرەکانیان و رێکخراوە مەدەنیە باوەرپێکراوەکان و کەسایەتیە رۆشنبیر و یاساناس و چالاکاوانەکان دەکەین هەوڵەکانیان یەکبخەن لە پرۆسەیەک بۆ بەرزکردنەوەی سکاڵا لە سەر حکومەتی هەرێم لای دادگای نێودەوڵەتی بۆ تاوان کە بەشێک لە ئەرکەکانی بەدواداچون و داگاییکردنی بکەرەکانی ئەو جۆرە تاوانانەیە و لای کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتوەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتیە پەیوەنددارەکان.

 

رەوتی ئایندەی نێشتمان ئامادەیی خۆی رایدەگەیەنێت بۆ پشتگیری و هاوکاری هەر هەنگاو و کارێکی پێویست بۆ بەدەستهێنانی سەروەری یاسا و ئازادکردنی گیراوەکان و سزادانی یاسایی بەرپرسانی ئەم شانۆگەریە، هاوکاتیش بە بایەخەوە دەروانێتە لێدوانەکانی سەرۆکی هەرێم و جێگری سەرۆک وەزیران و چەند دەنگێکی تر کە تێیاندا ناراستەوخۆ داوای پێداچونەوە بە شانۆگەریەکەدا دەکەن  .

رەوتی ئایندەی نیشتمان – رەوا
٢٠ فێبرواری ٢٠٢١



PM:03:33:20/02/2021