پەروەردەی هەولێر لەبارەی فۆرمی وانەبێژی رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

پەروەردەی هەولێر رایدەگەیەنێت" ئەوكەسانەی داوای فۆرمی بوون بە وانەبێژی دەكەن، سەرەتا پێویستە فۆرمەكە پڕبكرێتەوە و بدرێتەوە ئەو پەروەردەی كە لێیەوە داواكاری بوون بە وانەبێژی كردووە". 

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر لەرونکردنەوەیەکدا، ئاگادارى  ئەوكەسانە دەکاتەوە کە داوای فۆرمی بوون بە وانەبێژییان کردووە، سەرەتا پێویستە فۆرمەكە پڕبكرێتەوە و بدرێتەوە ئەو پەروەردەی كە لێیەوە داواكاری بوون بە وانەبێژی كردووە. 

ئەوەش خراوەتەڕوو، بەهیچ شێوەیەك فۆرم لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر وەرناگیرێت، بەڵكو لەو پەروەردەی داوای وانەبێژی كردووە لەهەمان شوێن فۆڕمەكە وەردەگرێت، وەرگرتنی وانەبێژی لەڕێی كۆكردنەوەی خاڵ دەبێت. 



PM:07:34:23/02/2021