قوباد تاڵەبانی هێرشکردنە سەر غالب محەمەد مەحکوم دەکات

لەیەکەم کاردانەوەدا جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، قوباد تاڵەبانی هێرشکردنە سەر د. غالب محەمەد پەرلەمانتاری فراکسیۆنی هیوا مەحکوم دەکات.

 

لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم نووسیوویەتی " ئیدانەی هێرشکردنە سەر پەلەمانتار غالب محەمەد ئەکەم و سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان ڕاسپێردراون لێکۆڵینەوەی ورد لە ڕووداوەکە بکەن و هێرشبەران ڕووبەڕووی یاسا بکەنەوە".

 

هەروەها دەڵێت " لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا هەواڵی کاک غالبم پرسی و دڵنیام کردنەوە ئەم کارە ترسنۆکانە لە هیچ کەسێک قبوڵ ناکرێت".

 

ئەم ئێوارەیە لە بەردەم ماڵەکەی خۆی لە نزیک هەڵوبە کەسێک هێرشی کردە سەر د. غالب محەمەد و چەند چەقۆیەکی لێدەدات و بە قورسی لەسەر و جەستەیدا برینداری دەکات.

 

 



PM:08:43:26/02/2021