فراکسیۆنی هیوا: د. غالب پێشتر هەڕەشەی لێکراوە

فراکسیۆنە نوێکەی د. غالب محەمەد، فراکسیۆنی هیوا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە پێشتر هێزە ئەمنییەکان ئاگادارکراونەتەوە کە هەڕەشەیان لێکراوە.

 
لەبارەی دەستدرێژیکردنە سەر پەرلەمانتار غالب محەمەدەوە، لە راگەیاندنێکدا فراکسیۆنی هیوا دەڵێن" ئێمە ئەم کردەوە نامەردانەیە ئیدانە و شەرمەزار دەکەین و داواکارین دامەزراوە ئەمنییەکانی هەرێم".


دەقی راگەیەندراوی فراکسیۆنی هیوا..

 
لەپێشهاتێکی چاوەڕوانکراودا، ئێوارەی ئەمڕۆ هاوڕێمان(د.غالب محەمەد) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەلایەن دەستێکی رەشەوە بە چەقۆ پەلاماردرا. 
ئەمەش لەکاتێکدا کە پێشتر دامەزراوە ئەمنیەکان لەئاستی هەرێم و عیراق ئاگادارکرابوونەوە کە بەهۆی را و رەخنەکانی لەدەسەڵاتدارانی هەرێم، هەڕەشەی لێکراوە..


ئێمە ئەم کردەوە نامەردانەیە ئیدانە و شەرمەزار دەکەین و داواکارین دامەزراوە ئەمنییەکانی هەرێم.

 
بەزووترین کات لێکۆڵینەوەی جدی لەرووداوەکە بکەن و ئەو دەستە رەشە و دەستەکانی تری پشتی بدۆزنەوە تا دواتر لەرێگەی دادگاوە بە سزای عادیلانەی خۆیان بگەن..

 
هیوای سەلامەتی بۆ هاوڕێمان د.غالب دەخوازین.. ریسواییش بۆ ئەوانەی رەخنە و  رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و سەرکوتکاریی تۆقاندوونی..
هاوپەیمانی هیوایەکوردستانی

 
لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

 
٢٦ی شوباتی ٢٠٢١

 


PM:09:44:26/02/2021