هاتووچۆی سلێمانی شۆفێرانی بارهەڵگر ئاگادار دەکاتەوە

هاتوچۆی سلێمانی سەرجەم شۆفێرانی بارهەڵگر ئاگاداردەکاتەوە و رایدەگەیەنێت" لە سبەینێ دوشەممەوە لەکاتژمێر 7:00ی بەیانی بۆ 9:00ی بەیانی رێگەپێدراو نییە بێنە ناو سەنتەری شاری سلێمانی". 

 

ئەمڕۆ یەكشەممە لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم شۆفێرانی سوارڕەوی بارهەڵگر دەکات کە لە سبەینێ دووشەممەوە بەرواری1-3-2021  لەکاتژمێر 7 بۆ 9ــی بەیانی ڕێگەپێدراو نییە بێنە ناو سەنتەری شاری سلێمانی. 

ئاماژەی بەوەشداوە، جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە بۆ چاودێریکردنی شەقامەکان لەو دوو کاتژمێرەدا لەلایەن تیمەکانی هاتووچۆی سلێمانی و بازگەکانی دەرەوەی شارەوە دەبێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لەپێناوی کەمکردنەوەی لۆدو قەرەباڵغی ئەم بڕیارە جێبەجێ دەکات بەهیوای ئەوەی هەموو لایەک پابەند بن بۆئەوەی دووچاری سزای یاسایی نەبنەوە.

روونیشیكردووەتەوە، ئەم بڕیارە سەرجەم سوارڕەوە بارهەڵگرەکان بە سوارڕەوی بیناسازی و گواستنەوەی کۆنکرێتی ئامادەکراویش دەگرێتەوە.



PM:02:15:28/02/2021