نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە کاتی داخستنی بازاڕی دراو لە هەرێمی کوردستان دۆلار بەرامبەر دینار گۆڕانکاری بەسەردا هاتووەو بەهاکەی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە. 

نرخی دراوە بیانییەکان بەرامبەر دینار بەم جۆرەیە:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٦٠٠ دینار، بەیانی ئەمڕۆ بە ١٤٥ هەزارو ٢٠٠ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٥ هەزارو ٥٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢٠٢ هەزارو ٥٠٠ دینار.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢٠ هەزارو ٢٢٢ دینار.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزارو ٨٠٠ دینار.

PM:05:40:01/03/2021