بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، هەموو داهاتی گومرگی خاڵە سنورییەکان دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی. دەشڵێت" دەروازەکان له‌باشترین حاڵه‌تدا ٢٠٠-٢٥٠ ملیاری نه‌بووه هەر بۆیە به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌له‌ئێستا و نه‌له‌داهاتوودا ناتوانێت موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دابین بكات".
ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان بەدەنگی ئەمریکای راگەیاندوە" داهاتی دەروازە سنورییەکان له‌ده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریدان له‌خوار ئه‌وانیشه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرگ سه‌رپه‌رشتی سه‌رجه‌م گومرگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، ئێمه ته‌نها به‌رپرسین له‌داهات واته كۆكردنه‌وه‌ی داهاته‌كان كه له‌ده‌روازه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كۆده‌كرێته‌وه دواتر ده‌چێته خه‌زێنه‌كان دیاره ئه‌و داهاتانه به‌پێی پێداویستی حكومه‌ت له‌مووچه و له‌خه‌رجی ته‌شغیلییه‌كان خه‌رجی ده‌كات".
سەبارەت بەشێوازی کۆکردنەوەی ئەو داهاتانە بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم ئاماژەی بەوەکردوە" بێگومان وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌مووی ژماره حساب هه‌یه داهاته‌كان ئێستا له‌هه‌موو ده‌روازه سنورییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گومرگ وه‌ریناگرێت به‌ڵكو بانكه‌كان وه‌ریده‌گرن بانكه‌كانیش به‌ستراونه‌ته‌وه به‌بانكی شار و شارۆچكه‌كانه‌وه له‌وانیشه‌وه بۆ خه‌زێنه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری، هەروەها بوونی کۆمپانیای نافەرمی رەتدەکاتەوە و جەخت دەکاتەوە ئەو کۆمپانیایانەی کار دەکەن گرێبه‌ستیان هه‌یه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆیه به‌پێی ئه‌و گرێبه‌سته له‌ده‌روازه‌كان كارده‌كرێت".
پەیوەست بەکاری دەروازەکانیش بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم دەڵێت" من ناتوانم ئه‌وه پشتڕاست بكه‌مه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی ئاگاداربم ئێمه ئێستا له‌هه‌موو ده‌روازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خۆشبه‌ختانه سیسته‌م به‌ڕێوه‌ی ده‌بات وه ئه‌و سیسته‌مه هه‌موو ڕێ و شوێنە گومرگییه‌كان ئه‌و ئه‌نجامی ده‌دات ئه‌و پارانه‌ی كه‌پێویسته وه‌ربگیرێت به‌پێی پێناسه‌ی گومرگی سیسته‌مه‌كه وه‌ریده‌گرێت و ده‌یخاته سه‌ر مه‌نه‌فێست ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن بانكه‌كانه‌وه وه‌رده‌گیرێت وه‌كو وتم له‌بانكه‌كانیشه‌وه مه‌رجه‌عی بانكه‌كان وه‌زاره‌تی دارایی و ئابورییه به‌ژماره حساب دێته‌وه ناو وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌ر خه‌له‌لێكی تر هه‌بێت به‌ڕاستی من نازانم له چ سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه كه ده‌ڵێن ئه‌م داهاتانه به‌فیڕۆ ده‌چێت من خۆم ناتوانم پشت ڕاستی بكه‌مه‌وه، هەروەها له‌ناو سیسته‌می گومرگیدا خه‌له‌لێكی وا به‌دیناكه‌م، ده‌روازه سنورییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌چاو ده‌روازه سنورییه‌كانی تری عێراق له‌بارودۆخێكی زۆر باشدایه ".
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا داهاتی گومرگی بەشی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات وەک هەندێک کەس باسی دەکەن؟ لەوەڵامدا ساماڵ عەبدولڕەحمان دەڵێت، " به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی كه ئێستا لای منه ناتوانرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 800- 900 ملیار دینارە تائێستا ده‌روازه سنورییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باشترین حاڵه‌تدا 200-250 ملیاری نه‌بووه ئه‌ی باشه له‌كوێوه ده‌توانێت مووچه‌ی 850 هەزار فەرمانبەر په‌یدا بكات؟! نه‌خێر شتی وا نابێت خۆ ئه‌گه‌ر داهاتی نه‌وت نه‌بێت و داهاتی باقی داموده‌زه‌گاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت له‌وه‌زاره‌تی كاره‌باوه له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ و له‌وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی تره‌وه نه‌خێر خاڵه سنورییه‌كان به‌پێی ئه‌و پێوه‌رانه‌ی لای من بێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌له‌ئێستا و نه‌له‌داهاتوودا داهاتی گومرگی خاڵە سنورییەکان ناتوانێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌موو هه‌رێمی كوردستان دابین بكات".
بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستوەتەڕوو، من نازانم له‌ناو سیسته‌می گومرگیدا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ بارێك ناتوانێت ده‌رباز بێت، من به‌رپرسم وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگ له‌سیسته‌می گومرگی، سیسته‌می گومرگی ئێمه سیسته‌مێكی چالاكه ده‌توانم بڵێم مه‌جالی هیچ نه‌ماوه‌ته‌وه یان ئه‌گه‌ر كه‌موكوڕیه‌كیش هه‌بێت شایسته‌ی باسكردن نییه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه من لێی به‌رپرس نیم.
پەیوەست بەپێکهێنانی هێزیش بۆ خاڵە سنورییەکان وتی، " دیاره دیارده‌ی كاری نایاسایی و قاچاخ سروشتییه له‌هه‌موو وڵاتانی جیهاندا هه‌یه هه‌تا له‌و وڵاتانه‌ی كه له‌ڕووی ئه‌منی و ته‌كنه‌لۆژیاوه زۆر به‌هێزترن ئه‌م دیارده‌یه هه‌ر هه‌یه به‌ڵام دیاره هه‌رێمی كوردستان به‌حوكمی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكانێكی زۆر چه‌كدارن خه‌ڵكانێكی زۆر له‌وانه‌یه حساب بۆ یاسا نه‌كه‌ن ئه‌م دیارده‌یه له‌هه‌ندێك شوێندا زیاتر بێت وه ئه‌مه ئه‌ركی گومرگ به‌ته‌نها ناتوانێت ئه‌م به‌رپرسیاریەتییه له‌ئه‌ستۆ بگرێت به‌پێی یاسای گومرگه‌كانیش ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر پێویستی به‌هێزبوو ده‌توانێت په‌نابه‌رێته‌به‌ر هێزی سه‌ربازی هێزی پۆلیس له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌پێی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه‌دیارده‌ی قاچاخ هه‌یه ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیەی خستۆته ئه‌ستۆ كه‌هێزێكی هاوبه‌ش له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێكبهێنێت ئه‌گه‌ر ئه‌م دیارده‌یه هه‌یه بنه‌بڕی بكات یان لانی كه‌م سنورداری بكات".
دەربارەی دەنگۆی هێنانی کەلوپەلی بەسەرچوو لەخاڵە سنورییەکانەوە؟ ساماڵ عەبدولڕەحمان وتی" له‌وانه‌یه من نه‌توانم له‌گه‌ڵ هه‌ندێك پڕوپاگه‌نده ئه‌گه‌ر بنه‌مایه‌كی یاسایی نه‌بێت زۆر لێكدانه‌وه بكه‌م ئه‌مه هه‌مووی ده‌وترێت كه‌هه‌یه واده‌ڵێن به‌ڵام تائێستا من نه‌مبینیووه به‌ڵگه‌یه‌كی یاسایی پێشكه‌ش بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵگه یاساییه‌وه هیچ قسه‌یه‌ك نه‌مێنێته‌وه یان به‌دواداچوونێكی ورد بكه‌ین بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌توانم بڵێم ده‌روازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پڕوپاگەندەی زۆری بۆ ده‌كرێت كه‌كه‌لوپه‌لی بێ كواڵتی و كه‌لوپه‌لی له‌پشكنین ده‌رنه‌چوو هێنرابێت ناوانییه من ئه‌وه ڕه‌دده‌كه‌مه‌وه تاقیگه‌ی زۆر پێشكه‌وتوو له‌ده‌روازه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، ئێمه له‌ڕوانگه‌ی به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه ئه‌مه ده‌ڵێم ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی له‌ده‌روازه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دێت له‌وانه‌یه یه‌كه‌م كه‌س كه‌سوكاری خۆمان به‌كاری بهێنێت جگه له‌هاوڵاتیانی دیكه بۆیه ئێمه زۆر په‌رۆشین كه‌نابێت هیچ كه‌لوپه‌لێك ئه‌گه‌ر له‌ڕووی كواڵتییه‌وه هه‌م له‌ڕووی ته‌ندروستیه‌وه به‌كه‌ڵك نه‌یه‌ت نابێت داخلی هه‌رێمی كوردستان بێت ئه‌گه‌ر حاڵه‌تێكی تر هه‌بێت له‌ڕێگه‌ی قاچاخه‌وه داخل بێت وه‌كو وتم ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌منه‌وه نییه ئه‌وه هێز پێکدەهێنرێت بۆئه‌وه‌ی كۆتایی به‌و مه‌سه‌له‌یه بهێنرێت".
سەبارەت بەلێدوانی پەرلەمانتاران لەسەر قاچاغچیەتی خاڵەسنورییەکان و هێنانی کەلوپەلی خراپ و بەسەرچوو لەڕێگای خاڵە سنورییەکانەوە بۆ هەرێمی کوردستان؟ بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، " هه‌تائێستا هه‌ر واده‌ڵێن ڕاپۆرت پڕده‌كرێته‌وه كۆمه‌ڵێك دیارده ده‌نوسن له‌ڕوانگه‌ی بازاڕه‌وه قسه‌كان ده‌كرێت له‌ڕوانگه‌ی هه‌ندێك شایه‌تحاڵ كه‌ناویان ناهێنرێت ئه‌م قسانه ده‌كرێت به‌ڵام به‌ڵگه‌ی مه‌لموس و زۆر دیار و به‌پێی ئه‌وراق تائێستا هیچ شتێك ڕاده‌ستی ئێمه نه‌كراوه كه‌قسه‌مان نه‌مێنێت یان ئیتر هیچ مه‌جالێك نه‌مێنێت كه‌به‌دواداچوون نه‌كه‌ین به‌ڵام ئێمه‌ش ده‌زانیین دیارده‌یه‌ك هه‌یه وه‌كو وتم له‌ئاستی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا هه‌ستی پێده‌كرێت ئه‌و دۆسیه و مه‌له‌فه لای ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه به‌رنامه‌ی بۆ داناوه چاره‌سه‌ری بكات ئێمه‌ش ده‌ستخۆشی له‌هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌كه‌ین كه‌كۆتایی به‌هه‌ر دیارده‌یه‌كی نایاسایی بهێنێت".
بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم داهاتی مانگانەی گومرگی خاڵە سنورییەکانی هەرێمی کوردستانی ئاشکراکرد و دەڵێت" له‌باشترین حاڵه‌تدا نه‌گه‌یشتۆته 150 ملیار دینار مانگانه وه‌كو ده‌روازه سنورییه‌كان من به‌رپرسیارم له گومرگ به‌ڕاشكاوی ناتوانم له باقی داهاته‌كانی تر قسه بكه‌م".
ئایا کۆرۆنا کاریگەری هەبووە لەسەر ڕێژەی داهاتی گومرگی هەرێم؟ لەوەڵامدا ساماڵ عەبدولڕەحمان وتی" ئه‌مه سروشتی ده‌روازه سنورییه‌كانه چونكه ئه‌و كاڵایانه‌ی ده‌هێنرێته هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌زۆری ئه‌و كاڵایانه‌ن كه‌پێداویستی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵكن ئه‌و ڕه‌سمه گومرگییه‌ی له‌سه‌ر پێداویستییه هه‌نووكیه‌كانی خه‌ڵك له‌خوارده‌مه‌نی و له‌پاكه‌مه‌نی و له‌بابه‌تی ته‌ندروستی كه‌دانراون ڕێژه‌ی گومرگییان زۆر كه‌مه، باقی بابه‌ته فه‌نتازی و شته‌كانی تر گومرگیان زۆره له‌وماوه‌یه به‌تایبه‌ت به‌هۆی بارودۆخی كۆرۆناوه خه‌ڵك دوركه‌وتۆته‌وه له‌كڕینی ئه‌ساسیاتی ناوماڵ و له‌كڕینی پێداویستی جلوبه‌رگ و پێڵاو، هه‌موو ئه‌و پێداویستیانه‌ی كه‌له‌وانه‌یه زۆر پێویست نه‌بن له‌ئه‌مڕۆدا بكڕدرێت به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و نه‌بوونی مووچه‌و و به‌هۆی باری په‌تاكه‌وه كه‌خه‌ڵك ته‌نها زیاتر مه‌به‌ستیه‌تی ئه‌و پێداویستیانه بكڕێت كه‌پێداویستی ڕۆژانه‌ن".
بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەلێخۆشبوونی گومرگی کرد و ئەوەی خستەڕوو، لێخۆشبوونه‌كان هه‌مووی به‌یاسا ده‌كرێت كۆمه‌ڵێك یاسا هه‌یه هه‌ندێك یاسا په‌یوه‌سته به‌یاسای گومرگی ژماره 23 ی ساڵی 1984 ئه‌وه له‌هه‌موو گومرگه‌كانی جیهاندا ئه‌مانه په‌یڕه‌و ده‌كرێت یاسای وه‌به‌رهێنانی پیشه‌سازیمان هه‌یه یاسای ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانمان هه‌یه، یاسای ترمان هه‌یه تایبه‌ته به‌كونسوڵی سه‌فاره‌ته‌كان به‌شوێنه پیرۆزه‌كان ئه‌مانه هه‌مووی به‌پێی یاسا ڕێكخراون وەبه‌پێی ده‌قه‌كان و ناوه‌ڕۆكی ئه‌و یاسایانه ئێمه لێخۆشبوونه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ین.