وەزیری دارایی عێراق لەسەر پشكی هەرێم روونکردنەوە دەدات

وەزیری دارایی عێراق، عەلی عەلاوی باس لە پشکی هەرێم دەکات و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە تێنەپەڕاندنی یاسای بودجە پەیوەندی بە پشکی هەرێمەوە هەیە.


عەلی عەلاوی، وەزیری دەرایی عێراق لە دیدارێکی تەلەفزیۆنیدا باسی پشکی هەرێمی کردوو، وتی " هیچ بابەتێکی هونەری ڕێگرنییە لەبەردەم دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە، بەڵکو پشکی هەرێمە، وەزارەت داوای کردوە بودجەیەکی تێپەڕێنراو لە پەرلەمان وەربگرێت بۆ ئەوەی نەخشەڕێگای کۆتایی وڵات بزانێت."  

 
سەبارەت بە موچەی فەرمانبەران، وەزیری دارایی ڕایگەیاندووە، "سەرەتای ئەم مانگە داهات زیادی کردوە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و ئەوەش دەمانگێڕێتەوە بۆ سەقامگیری لە کاتەکانی دابەشکردنی موچەدا، لە مانگی ئازاردا دابەشکردنی بەپێی کاتی خۆی و ئەو داهاتە دەبێت کە بەردەست دەبێت."  



وەزیری دارایی لەبارەی بوودجەوە باس لەوە دەکات، بەپێی پەیوەندیەکانیان مادەکانی گۆڕانکاری زۆریان تێدا نەکراوەو دەڵێت " بەتایبەتی دوای ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان کردمان."  


ئاشکرایشی دەکات "کورتهێنان کەمکراوەتەوە بۆ 30 ترلیۆن دینار و ئەوەش لە چوارچێوەی تواناکانی حکومەتە بۆ ئەوەی بە قەرزی دەرەکی و ناوخۆیی پڕی بکاتەوە بەبێ ئەوەی کاریگەری لە قەرزە گشتیەکان بکات."  


 


  

 


PM:09:32:02/03/2021