بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت لەبازاڕەکانی بۆرسەی جیهاندا دووبارە بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، بەشێوەیەک نرخەکەی لەسەرو ٦٣ دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەیانی ئەمڕۆ ٣ی ئازار نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی تۆمارکرد و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ ٦٣ دۆلار و ١٠ سەنت و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بۆ ٥٩ دۆلار و ٩٧ سەنت بەرزبووەوە.
ساڵی رابردوو لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، بەڵام لەگەڵ دروستکردنی پێکوتەی کۆرۆنا لەلایەن کۆمپانیاکان نرخەکەی رووی لە بەرزبوونەوە کرد.