ئەمریکا: لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد دەکەین

کۆشکی سپی ئەمریکا رایدەگەیەنێت" تائێستا لێکۆڵینەوە لەهێرشەکانی سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لەعێراق بەردەوامە". 

 

کەمێک پێش ئێستا کۆشکی سپی ئەمریکا لەبارەی هێرشەکانی ئەمڕۆی سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو دەڵێت" لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەهێرشەکانی سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە عێراق بەردەوامە و لەوبارەیەوە زانیاری سەرەتایی دراوە بە جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا".

 

کۆشکی سپی لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەختیش دەکاتەوە کە، دوای لێکۆڵینەوەکان ئەگەر ئەو هێرشانە پێویستیان بە وەڵام بێت هەنگاوی پێویست دەنێت و وەڵامی هێرشەکە دەدەینەوە.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە ٣ی ئازار چەند موشەکێکی جۆری کاتیۆشا ئاڕاستەى بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار کرا، كه‌ بنکەکە تایبه‌ته‌ به‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا. 



PM:09:47:03/03/2021