هاتوچۆی هەرێم خاوەنی ئۆتۆمبێلە مۆدێل نزمەکان ئاگادار دەکاتەوە

هاتوچۆی هەرێم لەسەر تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل نزم بڕیاریدا و بەپێی بڕیارەکە، فۆڕمیان بۆ پڕدەکرێتەوە بەمەبەستی کۆکردنەوەی زانیاری و ئامار.

 

بەپێی نوسراوێک کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتوە و واژۆی عەبدولقادر عەزیز ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی هەرێمی کوردستانی لەسەرە و تیایدا هاتووە" بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە، بەپێی مادەی 34 بڕگەی 1 لە یاسای هاتوچۆی ژمارە 86ی ساڵی 2004، داوا لە گشت ئەو خاوەن ئۆتۆمبێلانە دەكەین كە لە هەرێمی كوردستانن و ئۆتۆمبێلەكانیان خوار مۆدێلی كۆنن، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگاكان بكەن". 

ڕوون كراوەتەوە، ئەو سەردانەی خاوەن ئۆتۆمبێلەكان بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری و ئامادەكردنیانە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ.

 

ڕاشیگەیاندووە" لە دوای تەواوبوونی ئەو بەروارە بەهیچ جۆرێک فۆڕم بۆ هیچ ئۆتۆمبێلێکی دیکە پڕناکرێتەوە". 



PM:04:01:04/03/2021