هاوسەرۆکی یەکێتی یادی راپەڕینی ساڵی ١٩٩١ دەقۆزێتەوە بۆ هێرشکردنە سەر پارتی و بە نا راستەخۆ بە کەمینەیەکی خۆسەپێنی مەشخۆرناوزەدیان دەکات.
لە راگەیاندنێکدا کە بەبۆنەی یادی راپەرینەوە بڵاویکردۆتەوە، لاهوری شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی دەڵێت " له‌م رۆژگاری نادڵنیاییه‌دا، که تاکڕه‌ویی وهه‌لپه‌ره‌ستی و که‌مته‌رخه‌میی که‌مینه‌یه‌کی خۆسه‌پێن، بوون به هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر ئه‌زموونه‌که‌مان، خه‌ڵکی کوردستان ده‌یانه‌وێت بزانن، ئه‌و ئازادی، ئاشتی، دیموکراسی، مافی مرۆڤ و مافی چاره‌ی خۆنووسینه‌ی که یه‌کێتی له‌پێناودا دامه‌زراوه، به کوێ ده‌گات".
هەروەها دەشڵێت" به‌ها باڵا سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی یه‌کێتی، هیواکانی خه‌باتی رزگاریی نیشتمانی، و ده‌سکه‌وته‌کانی راپه‌ڕین - که ده‌یان هه‌زار شه‌هید و تێکۆشه‌ری قاره‌مان گیانی خۆیان له‌پێناو به‌خشی، چی‌یان لێ دێت. کێ کوردستانه‌که‌مان له داگیرکاری، له مشه‌خۆری و قۆرغکاریی ده‌سه‌ڵاتێکی ناپه‌سه‌ند ده‌پارێزێ و رزگار ده‌کات".
دەقی راگەیاندنەکە
که‌سوکاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان
پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان
پیرۆزبایی (٣٠) هه‌مین ساڵیادی راپه‌ڕینتان لێ ده‌که‌م. ٣٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له رۆژێکی پیرۆزی وه‌کو ئه‌مڕۆ و، له ده‌روازه‌ی سه‌وزی راپه‌ڕینه‌وه، تۆماری ده‌یان ساڵ ته‌عریب و ته‌بعیس، قڕکردن و کاولکاریی رژێمی به‌عسی خوێن‌ڕێژ پێچرایه‌وه. له راپه‌ڕیندا، رووناکی به‌سه‌ر تاریکی، ئازادیی به‌سه‌ر ژێرده‌سته‌یی، گه‌ردن به‌سه‌ر په‌تی سێداره، دایکی شه‌هید به‌سه‌ر کۆست و، یه‌کێتییه‌که‌تان به‌سه‌ر دوژمن‌دا سه‌رکه‌وت. راپه‌ڕین، به‌رهه‌می خوێنی ده‌یان هه‌زار شه‌هید، به‌رئه‌نجامی شۆڕشی نوێ و، بەشداریی و پشتیوانیی کارایانەی کۆمەڵانی خەڵک و، چه‌پکه گوڵی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال بوو بۆ گه‌لی کوردستان.
له‌م ساڵیاده‌دا وه‌فادارین به‌رامبه‌ر یاده‌وه‌ری و پیرۆزییه‌کانمان، له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه له‌یادمان بێت که خه‌ڵکی کوردستان، ته‌نها به یاده‌وه‌ری ناژی. به‌ڵکو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک، داواکاری ئێستایه‌کی ئازاد و خزمه‌تگوزار، ژیانێکی شایسته و ئاینده‌یه‌کی باشترن. له‌م رۆژگاری نادڵنیاییه‌دا، که تاکڕه‌ویی وهه‌لپه‌ره‌ستی و که‌مته‌رخه‌میی که‌مینه‌یه‌کی خۆسه‌پێن، بوون به هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر ئه‌زموونه‌که‌مان، خه‌ڵکی کوردستان ده‌یانه‌وێت بزانن، ئه‌و ئازادی، ئاشتی، دیموکراسی، مافی مرۆڤ و مافی چاره‌ی خۆنووسینه‌ی که یه‌کێتی له‌پێناودا دامه‌زراوه، به کوێ ده‌گات.
به‌ها باڵا سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی یه‌کێتی، هیواکانی خه‌باتی رزگاریی نیشتمانی، و ده‌سکه‌وته‌کانی راپه‌ڕین - که ده‌یان هه‌زار شه‌هید و تێکۆشه‌ری قاره‌مان گیانی خۆیان له‌پێناو به‌خشی، چی‌یان لێ دێت. کێ کوردستانه‌که‌مان له داگیرکاری، له مشه‌خۆری و قۆرغکاریی ده‌سه‌ڵاتێکی ناپه‌سه‌ند ده‌پارێزێ و رزگار ده‌کات. ئه‌مڕۆ و٣٠ ساڵ دوای راپه‌ڕین، خه‌ڵکی کوردستان ده‌یانه‌وێت دڵنیابن که سه‌روه‌ریی یاسا و ئازادییه‌کان، ئاسایشی کار و پیشه‌یان، مووچه و قووت و که‌سابه‌ت و ژیانیان، له‌ده‌ست که‌مینه‌یه‌کی مشه‌خۆر، پارێزراو بێت.
خه‌ڵکی کوردستان مافی خۆیانه داوا بکه‌ن که هه‌رێمه‌که‌مان نه‌کرێت به قوربانیی ململانێی شه‌خسی، بوژاندنه‌وه‌ی ناوچه‌که‌مان نه‌درێته به‌ر ڤیتۆی پلانێکی حزبی، حوکمڕانیی تێکه‌ڵ به حه‌زی بنه‌ماڵه نه‌کرێت و، به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌ت و که‌له ره‌قیی سیاسی، سه‌ری ده‌سکه‌وته‌کانی راپه‌ڕین نه‌خوات. تێگه‌یشتن له‌م داوا ره‌وایانه، ئه‌وه‌ندی تر هانمان ده‌دات که راستگۆ و راشکاو بین له‌گه‌ڵ میلله‌تی خۆمان. بۆیه زۆر راشکاوانه و له‌م ساڵیاده‌ی راپه‌ڕین دا، رایده‌گه‌یه‌نم که هه‌رێمی کوردستانی عێراق، کێشه‌ی بنچینه‌یی هه‌یه.
ره‌وتی رێکردنی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوای راپه‌ڕین، ئاراسته‌ی هه‌ڵه و، پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانییه نیشتمانییه‌کانی وه‌رگرتووه و، پێویسته راست بکرێته‌وه، و ئه‌گه‌ر فریا نه‌که‌وین، راپه‌ڕینه‌که‌مان، سه‌ری دروشمه‌کانی ده‌خوات. من و هاوبیره‌کانم له ناو یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، له‌م پرسیار و کێشه و پێویستییه بنچینه‌ییانه، له نیگه‌رانی و داواکارییه ره‌واکانی گه‌له‌که‌مان تێ ده‌گه‌ین و به‌شانازییه‌وه، نوێنه‌رایه‌تی ده‌که‌ین. بۆیه له‌م رۆژه مێژووییه‌دا و هه‌ر له‌م مینبه‌ره کراوه‌یه‌وه، رایده‌گه‌یه‌نم له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی سیاسی و نیشتمانی له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسییه کوردستانییه‌کان، پشتئه‌ستوور به پشتیوانیی که‌سوکاری شه‌هیدان، پشتئه‌ستوور به پشتیوانیی خه‌ڵکی کوردستان، هه‌وڵی راستکردنه‌وه‌ی ئه‌م مۆدێله چه‌وته له حوکمڕانی ده‌ده‌ین و، رێگه ناده‌ین هه‌ڵه‌ی که‌مینه‌یه‌ک، راپه‌ڕینه شکۆداره‌که‌مان له‌که‌دار بکات و ئه‌و رووباری خوێن و ئه‌و قوربانیدانه‌ی میلله‌ته‌که‌مان له‌م پێناوه‌دا به‌خشیوونی، به فیڕۆ بڕوات.