پۆلیسی سلێمانی باندێکی ساختەکردنی دراوی دەستگیرکرد

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت" مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی وارماوای سەر بە بەشی پۆلیسی شارەزوور، باندێکی پێنج کەسییان دەستگیرکرد کە مامەڵەیان بەدراوی ساختەوە کردووە". 

 

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" دوای کۆکردنەوەی زانیاری وورد لەسەر پێنج کەس کە لەشێوەی باندێکدا کاری مامەڵەو ساغکردنەوەی دراوی ساختەیان دەکرد (لەجۆری 25 ھەزار دیناری) لە ناحیەی عەربەت و ناو شاری سلێمانی، ھاوکات بەشێک لەو کەسانە فرۆشیارو بەکارھێنەری مادەی ھۆشبەربوون، پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، تونرا ھەر پێنج کەسەکە دەستگیر بکرێن و ڕوبەڕوی لێپرسینەوەی یاسایی بکرێنەوە".

باسی لەوەشکردووە، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستگیرا بەسەر بڕێک دراوی ساختەو بڕێک مادەی ھۆشبەر لەجۆری شیشە و دەمانچەیەکی بێ مۆڵەت. 

ئەوەش هاتووە" لەئێستادا ھەریەک لەتۆمەتباران، (ئ، س، ر)، (د، ھ، أ)، (أ، ع، أ)، (ر، ن، أ)، (ن، ع، أ) بەپێی مادەکانی (289 و 298) و 14ی مادە ھۆشبەرەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە".



PM:04:03:05/03/2021