کاتی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ڕاگەیەندرا

بڕیارە ڕۆژی ٢٥ی ئەم مانگە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستبکات بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" رۆژی ٢٥ی ئازار دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم". 

لەبارەی رێژەی لێبڕینی مووچە تا ئێستا حکومەتی هەرێم هیچ بڕیارێکی لەو بارەیەوە نەداوە، بەڵام ئاماژەکان ئەوە دەردەخەن کە رێژەی بڕینەکە ١٨% دەبێت، هەرچی پلە باڵاکانە بە رێژەی ٥٠% یان لێدەبڕدرێت، هاوکات سەرەتاش مووچەی وەزارەتی تەندروستی و پێشمەرگە و لیواكان و زێرەڤانی و یەكەكانی ٧٠ و ٨٠ دابەش دەكرێت.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی ٢٥ی مانگی ڕابردوو حکومەتی هەرێم دەستی بە دابەشكردنی موچە كرد و لەماوەی چوار ڕۆژدا موچەی سەرجەم وەزارەتەكان بە لێبرینی سەدا ٢١ی موچە دابەش كرا.



PM:02:30:08/03/2021