ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا قهدهغهی هاتوچۆی تهواوهتی بۆ ماوەی دوو هەفتەی تر درێژبكرێتهوه.
ئهمینداریهتی گشتی ئهنجومهنی وهزیرانى عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی زۆربوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە شارەکان بڕیاردرا قەدەغەی هاتووچۆ لە رۆژی ٩ی ئازار تا ٢٢ی ئازاری ٢٠٢١ درێژبکرێتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، رۆژانی هەینی و شەممە و یەکشەممە قەدەغەی گشتییە لەسەرتاسەری شارەکانی عێراق، بەڵام لە رۆژانی دیکەی هەفتەدا قەدەغەی هاتووچۆ لە کاتژمێر ٨:٠٠ی ئێوارە تاوەکو ٥:٠٠ی بەیانی دەبێت.