نرخی نەوت بە بەرزی ماوەتەوە

بە بەراورد بە دوێنێ دوو شەممە کە نرخی نەوت گەیشتە ٧٢ دۆلار، ئەمڕۆ کەمێک نرخەکەی دابەزیووە، بەڵام بە بەراورد بە دوێنێ بەیانی هێشتا هەر بەرزە.

 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٦٨ دۆلار و ٨١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستندا بە ٦٨ دۆلار و ٤٢ سەنت بوو.

 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٦٥ دۆلار و ٥٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ بە ٦٥ دۆلار بوو.

 

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە هەڵوێستی وڵاتی سعودیەوە هەیە کە بڕیاری دابەزاندنی یەک ملیۆن بەرمیلی مانگانەی جارێکی تر نوێکردەوە بۆ مانگی ئازار و نیسان، هەروەها وڵاتانی ئپیك پلاسیش پابەندن بەو رێژەی بەرهەهێنانەوەی بۆیان دیاری کراوە.



AM:08:39:09/03/2021