وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم دوو بڕیاری گرنگی دەرکرد

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دوو بڕیاری گرنگی دەرکرد و یەکێک لە بڕیارەکان قەدەغەکردنی راوەماسییە بە هەموو شێوازەکانی تاوەکو ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١.

 

لە نوسراوێكدا وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ئاماژەی بەوەکردووە" بەمەبەستى پارێزگاریکردن لە بەرهەمى ناوخۆیى و بەردەوامیدان بە پڕۆژەکان لە پێناو زیادکردنى بەرهەمى ناوخۆ پاڵپشتى ئابورى هەرێم، بڕیارماندا بە قەدەغەکردنى هاوردنى ماسى سەلەمۆن (زیندو -فرێش)".

 

وەزارەتی کشتوکاڵ لە نوسراوەکەدا باسی لەوەشکردووە، قەدەغەکردنى هێنانى ئەو جۆرە لە ماسى بۆ ماوەى سێ مانگ دەبێت.

 

دەقی بڕیارەکان:

AM:09:16:10/03/2021