پێشنیارێکی وەزارەتی پەروەردە ئەمڕۆ لە لیژنهی باڵای ڕوبهڕوبونهوهی كۆرۆنا دەخرێتە ڕوو کە داوا دەکات بۆ ماوهی 15 ڕۆژ دهرگای قوتابخانهكان لهههرێمی كوردستان دابخرێت.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتای کۆرۆنا لەناو قوتابخانەکان و لە شوێنە گشتییەکان، وەزارەتی پەروەردە پێشنیاری داخستنی قوتبخانەکانی بۆ ١٥ رۆژ خستۆتە بەردەم لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا.
بەپێی زانیارییەکانی سپی، وەزارەتی تەندروستیش ئەم پێشنیارەی بەلاوە پەسەندە.
تا ئێستا یەکلایی نەبۆتەوە، ئایا داخستنی قوتابخانەکان پۆلەکانی ٩ و ١٢ ش دەگرێتەوە، یان هەر قۆناغەکانی تری خوێندنە.