پارێزگاری سلێمانی هۆكاری بەرزبونەوەی نرخی بەنزین ئاشكرا دەکات

پارێزگاری سلێمانی لەبارەی بەرزبونەوەی نرخی بەنزین ڕایدەگەیەنێت" بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و دانانی ئەو باجەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لەسەر هاوردەکردنی سوتەمەنی دایناوە".

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە كۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" هەرچەندە بەراورد بە پارێزگاكانی دیكە نرخی بەنزین لە شاری سلێمانی كەمترە و كوالێتیشی باشترە، بەڵام بە گشتی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین پەیوەندی بە بەرزبوونی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان و بەرزبوونی بەهای دۆلارە بەرامبەر بە دیناری عێراق و بڕێک لەو باجانەى کە وەزارەتى سامانە سروشتییەکان لەسەر هینانى سوتەمەنى لە بازگەکان دایناوە هەیە".

 

لەبارەی ئەو پرۆژانەی لە شاری سلێمانی کاریان تێدادەکرێت دەڵێت" بەردەوامبوون و تەواوکردن و ئیشکردن لە شەقامی ١٠٠ مەتری چارەسەرکردنی خۆڵ و خاشاکی تانجەرۆ و دەستکردن بە چاکرکردنەوەی ئاوی سلێمانی هێڵی سلێمانی – دوکانی دوو". 

 

لەبارەى ئامادەکارییەکان بۆ نەورۆز پارێزگاری سلێمانی باسی لەوەکرد، کە کۆبونەوە و ئاهەنگگێڕان و کۆبونەوە رێگەپێدراو نییە بەڵام لە سنورى ئەو خۆپارێزییەى کە راگەیەندراوە و لەژێر چەترى خۆپارێزى دەتوانن بۆنەکانیان بە خۆش و ناخۆشەوە جێبەجێى بکەن. 



PM:04:40:11/03/2021