دەروازەى نێودەوڵەتی باشماخ ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە

دەروازەى نێودەوڵەتی باشماخ ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت" بڕیاری ڕاگرتنی هاتووچۆی گەشتیاران لەنێوان هەرێم و ئێران لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە بۆ ماوەی هەفتەیەك درێژدەكرێتەوە".

 

بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەگوێرەی لایەنی ئێرانی، بڕیاری ڕاگرتنی هاتوچۆی گەشتیاران لەنێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران لە ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١١ی ئازاری ٢٠٢١، بۆ ماوەی هەفتەیەك درێژكرایەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە" تا هەفتەیەكی دیكە رێگە بە سەردانی هاووڵاتیانی هەرێم بۆ ئێران نادرێت و بەپێچەوانەشەوە هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە ڕێگەیان پێنادرێت سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن". 



PM:07:23:11/03/2021