كەشناسی هەرێم: تەرزە و بەفر بەڕێوەیە



بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویكردەوە، سبەی هەینی ١٢ ی ئازار، شەپۆلێكی دیكەی بەفر و تەرزە بارین روو لەهەرێمی كوردستان دەكات.



لە راگەیەندراوێکدا کەشناسی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لەهەردوو پارێزگای سلێمانی و دهۆك لەناوچە شاخاویەكان بەفر دەبارێت، هاوكات لەپارێزگاو شارو شارۆچكەكانی دیكە تەرزەو باران بارین بەردەوام دەبێت.

 
بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە راگەیاندنێکی تردا کەشناسی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەم شەپۆلە بۆ شەممە کۆتایی دێت و کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.

 


PM:09:12:11/03/2021