پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ هەینی ڕەشەبا و خۆڵبارین و شەپۆلێکی بارانبارین بەشێک لە ناوچەکانی عێراق بگرێتەوە و پلەکانی گەرمیش ڕوو لە دابەزین دەکەن.
دامەزراوە و فەرمانگەكانی كەشناسی لە هەریەك لە عێراق، كوەیت و سعودیە پێشبینییان كردووە، ڕەشەبایەکی خۆڵبارین، ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور دەگرێتەوە بە تایبەتی لە پاش نیوەڕۆی هەینیدا."
ئەوەش هاتووە، هەورەبروسکە لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە بەشەکانی ڕۆژهەڵات و بەتایبەت سلێمانی و ناوچە شاخاوییەکان دەبێت و لە بەشەکانی ڕۆژئاواش بەشێوەیەکی کەمتر ڕوودەدات.
هاوکات لای خۆشییەوە، وەزیری تەندروستی عیراق جەختی لەسەر پێویستی دابینكردنی باشترین خزمەتگوزاریی كردۆتەوە بۆ ئەو نەخۆشانەی دێنە نەخۆشخانەكان، بەجۆرێك كە هەموو پشكنینێكی پێویستییان بۆ بكرێت و چاودێری بكرێن تا كاتی چاكبوونەوەیان.