ئەو خواردنانەی بەرگری لەش بە‌هێز دەکات

ئەو خواردەمەنییانەی کۆئەندامی بەرگری لەش بەهێز دەکات وە بەرگریەکی باش دروست دەکات دژی ڤایرۆس وهەوکردنەکان


- سیر: سیر لە ڕێگەی ماددەی “ئەلیسین”ـەوە کار دەکات لەسەر هاندانی کۆئەندامی بەرگری لەش، ئەویش بە ڕێگەی پتەوترکردنی خانەکانی خڕۆکە سپییەکانی ناو خوێن بۆ لەناوبردنی ڤایرۆسەکانی ئەنفلۆنزا و سەرما، هەروەها سیر نزیکەی ١٠٠%ـی ڤایرۆسەکانی لووت لەناودەبات کە دەبنە هۆی تووشبوونی مرۆڤ بە هەڵامەت و پژمین و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکانی کۆئەندامی هەناسەدان.


- پیاز: پیاز ماددەی “ئەلیسین” و ماددەی “کیرسیتین” لەخۆدەگرێت، کە ئەوەی دوایی هەڵدەستێت بە لەناوبردنی ئەو لینجەی لە سینگ کۆدەبێتەوە، بێجگە لەوەی کۆئەندامی بەرگری لەش بەهێز دەکات، هەروەها پیاز بۆ کاتەکانی سەرما زۆر بەسوودە، چونکە خولانەوەی خوێن لە جەستە چالاک دەکات و ئارەقە زیاد دەکات.


- زەنجەبیل: تام و چێژە گەرمەکەی زەنجەبیل سوودبەخشە بۆ کەمکردنەوەی سەرئێشان و هەوکردنی گەروو، یارمەتیدەریشە بۆ ڕزگاربوون لە لینجی سینگ بە ڕێگەی کۆکەوە، هەندێک ماددەی دژە هەوکردنیش لەناو زەنجەبیلدا هەن و، خولانەوەی خوێن چالاکتر و هەناسەدان باشتر دەکەن، هەروەها زەنجەبیل یارمەتیدەرە بۆ خۆپاراستن لە ئەنفلۆنزا، هەروەکو سوودبەخشە بۆ ئازاری گەدە و ڕشانەوە و سەرئێشە.


- ترشەمەنییەکان: بەکارهێنانی کەمێک لە ترشەمەنییەکان لە سیستەمی خۆراکی، لە تووشبوون بە ئەنفلۆنزا و هەڵامەت دەتپارێزێت، بەهۆی ئەوەی کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین C.


- چای سەوز: چای سەوز لە خواردەمەنییانە دەژمێردرێت، کە دەوڵەمەندە بە ماددە “پۆلیفینۆل”، ئەو ماددەیەش بەوە ناسراوە کە دژە ژەهراویبوونە و، ڤایرۆسە بەربڵاوەکانی ئەنفلۆنزا و هەڵامەت لەناو دەبات.
سود لە پەیجی زانیاری تەندروستی وەرگیراوە.

 

 


PM:03:03:12/03/2021