وێنە.. ساز ئاسۆ بە ستایلێکی سەرنجڕاکێش دەرکەوتەوە

میدیاکاری شۆخ و شەنگی ناسراوی کورد ساز ئاسۆ لە نوێترین دەرکەوتنیدا بە ستایلێکی جیاوازەوە دەرکەوت.
 
لە هەژمارەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ساز ئاسۆ وێنەیەکی بڵاوکردۆتەوەو ستایلی خۆی گۆڕیوەو هەوادارانی وەسفی جوانیەکەی دەکەن.

 

ساز ئاسۆ، لە ساڵی ١٩٩٣ لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، بەشی بزنسی زانکۆی ئەمریکی تەواو کردووە، لە چەند دەزگایەکی جیاوازی ڕاگەیاندن کاری کردووە، یەکێک بوو لە پێشکەشکارە دیارەکانی کەناڵی "ئێن ئاڕتی"، هاوکات ماوەیەک پێش ئێستا یەکێک بوو لە پێشکەشکارە دیارەکانی کەناڵی کورد ماکس کە بەرنامەی "ڕازی ساز" پێشکەش دەکرد. 

 



PM:03:42:14/03/2021