وه‌زیری ته‌ندروستی، د. سامان بەرزنجی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە به‌كارهێنانی ماسك رێژه‌ی توشبوون به كۆرۆنا كه‌مده‌كاته‌وه.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەڵێت " ته‌نها به به‌كارهێنانی ماسك و دووركه‌وتنه‌وه له‌نێوانمان به‌دووری دوو مه‌تر ده‌مانپارێزێت له‌زیادبوونی رێژه‌ی توشبوون به كۆرۆنا".
ئەو دەشڵێت " پێویسته له‌پێناو خۆمان و كه‌سوكارمان ماسك ببه‌ستین و ره‌چاوی دوور نێوانمان بكه‌ین".
ئەو لێدوانە لە کاتێکدایە کە چەند رۆژێکە ژمارەی تووشبوون و گیان لە دەستدان لە هەرێمی کوردستان بەهۆی کۆرۆناوە لە بەرزبوونەوەدایە.