هاوسەری مەحمود سەنگاوی کۆچی دوایی کرد

بەهۆی نەخۆشییەوە لەدەرەوەی ووڵات، هاوسەری (مەحمود سەنگاوی) فەرماندەی میحوەری گەرمەسێر كۆچی دوایی كرد.

 

نوسینگەی مەحمود سەنگاوی لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" هەواڵی کۆچی لە ناکاوی سعدە حمەصاڵح سلێمان ناسراو بە (حاجی سعدە) خێزانی مەحمود سەنگاویتان پێڕادەگەیەنین، کە شەوی 15-3-2021 لە وڵاتی سوید و لە شاری ستۆکهۆلم لە تەمەنی 59 ساڵیدا بە نەخۆشی شێرپەنجە بۆ کۆچی دوایی کرد".

 

حاجی سعدە لە ساڵی 1983دا ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ مەحمود سەنگاوی پێکهێناوە و تەواوی تەمەنی هاوتەک لەگەڵ مەحمود سەنگاویدا لە خەبات و تێکۆشاندا بوە.

 

نوسینگەی مەحمود سەنگاوی باسی لەوەشکردوە، لە ڕۆژانی داهاتودا تەرمەکەی لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە دەگاتەوە هەرێمی کوردستان و لە گۆڕستانی بەکرەجۆ لەسەر وەسیەتی خۆی لە تەنیشت هاوڕێی تەمەنی خوالێخۆشبو (شەکیبە خان) هاوسەری هەڤاڵ مەردان چاوشیندا بەخاک دەسپێردرێت.



AM:09:04:15/03/2021