بوومەلەرزەیەک لە قەزایی خانەقین ڕوویدا
شەوی ڕابردوو بومهلهرزهیهك به گوڕی ٤.١ پلهی رێختهر له قهزای خانەقین و دەوروبەری ڕوویدا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست(سپی) کەوتووە، رایگەیاند" کاتژمێر ١:٥١ دەقیقەی شەوی ڕابردوو لە قەزای خانەقین و دەوروبەری بومەلەرزەیەک روویدا".
بەپێی راگەیەندراوەکە، بوومەلەرزەکە ٩ کیلۆمەتر لە قەزاکە دوور بووە و ٢٧ کم لە جەلەولا ڕوویداوە، گوڕەکەی ٤.١ پلەی ڕێختەر بووەو بە قوڵایی ١١ کیلۆمەتر بووە.
AM:09:38:15/03/2021