له‌شه‌ری رووبه‌روبونه‌وه‌ی داعش له سنوری پارێزگای موسڵ نه‌قیب (ئه‌سعه‌د جه‌باری) ئه‌و نه‌قیبه‌ی گۆڕان له‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا له‌ئه‌لبیسه‌که گیرا رۆژی 19-6 له به‌ره‌ی شه‌ڕ دژی گیانی له‌ده‌ستدا.
ماڵپه‌ڕی سبه‌ی زمانحاڵێ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دوێنێ شه‌و 19-6 له میانه‌ی هه‌وڵێکدا له زاری ئامۆزای ئه‌و نه‌قیبه‌وه که‌ناوی وریا محه‌مه‌ده بڵاویکرده‌وه" نه‌قیب ئه‌سعه‌د جه‌باری له ریزه‌کانی پێشمه‌رگه له سنوری پارێزگای موسڵ له‌شه‌ڕدا گیانی له‌ده‌ستداوه".
ماڵپه‌ری سبه‌ی باس له‌وه ده‌کات " ئه‌و شه‌هیده یه‌كێك بوو له‌و رێپێدراوانه‌ی كۆمسیۆن كه له ئه‌لبیسه‌كه‌ی سلێمانی له‌كاتی به‌رگریكردن له ده‌نگه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و لیستی گۆڕان شه‌وی 2/5/2014 له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایش و دژه تیرۆره‌وه رفێنرا و پاش ئه‌شكه‌نجه و ئازاردانێكی زۆر، دواتر له‌سه‌ر شاشه‌ی كه‌ناڵی یه‌كێك له حیزبه‌كانه‌وه وه‌ك تاوانبار نیشاندرا".