فرۆکه سیخوریه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ستیان کردووه به گه‌شتی ئاسمانی به‌سه‌ر عێراقدا به‌مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانکردنی شوێنه سه‌ربازییه‌کان.
که‌ناڵی فۆکس نیوزی ئه‌ڵمانی بڵاویکرده‌وه که فرۆکه جه‌نگییه‌کانی جۆری (ف 18) ده‌ستیانکردووه به گه‌ڕان به‌سه‌ر ئاسمانی عیراق و ئه‌م فرۆکانه له‌سه‌ر که‌شتی (ئه‌مه‌ریکی جۆرج ده‌بلیو بۆش)وه هه‌ڵده‌ستن.
که‌ناڵه‌که ده‌ڵێت سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا بڕیاری داوه که ئه‌و گه‌ڕانه ئاسمانیانه بکات و فڕۆکه‌کانیش ته‌نها فڕۆکه‌ی سیخوری ئاسایی نین، به‌ڵکو فرکه‌ی جه‌نگین.