سەرۆک وەزیرانى عێراق لەساڵیادى کیمیابارانکردنی هەلەبجە پەیامێکی بڵاوکردەوەو رایدەگەیەنێت" هه‌ڵه‌بجه برین و ده‌ستدرێژی و ناهه‌قیمان بیرده‌خاته‌وه كاتێك ئامرازێكه له ده‌ستی حاكمدا".
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌په‌یامێكدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئه‌مڕۆ ساڵیادی پڕ له ئێش و ئازاره له مێژوی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان له دژی زۆرداری و دیكتاتۆریه‌ت، هه‌روه‌ك یادی ٣٣ ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له كوردستانی عێراق به‌رز راده‌گرین كه هه‌زاران قوربانی له‌نێوان هاوڵاتیان لێكه‌وته‌وه".
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبەشێکی تری پەیامەکەیدا باسی لەوەشکردووە، هه‌ڵه‌بجه برین و ده‌ستدرێژی و ناهه‌قیمان بیرده‌خاته‌وه كاتێك ئامرازێكه له ده‌ستی حاكمدا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئێمه ئیلهام له گیانبه‌ختكردوی شه‌هیدان و ناڵه‌ی گیانی ئه‌وان وه‌رده‌گرین.
کازمی باس لەوەش دەکات، هه‌ڵه‌بجه به‌ڵگه‌یه‌كی روون و نزیكه و ده‌رخه‌ری شۆڕشی گه‌لی كورده، هه‌روه‌ك گه‌لی عیراقمان به‌گشتی كه‌سوكاره‌كانیان له پێناو ئازادی و رزگاربوون له زوڵمی فه‌رمانڕه‌وایه‌كی لوتبه‌رز كرده قوربانی.