کەیسی هێرشکردنە سەر (غالب محەمەد) دەگوازرێتەوە بۆ ئەنجومەنی باڵای دادوەری

پارێزەری دۆسیەی هێرشکردنە سەر غالب محەمەد ئاشکرایدەکات، کە کەیسەکەی دەگوێزرێتەوە بۆ ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق.

وریا محەمەد حەسەن، پارێزەی غالب محەمەد لە لێدوانێکدا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند" لەبەغدادو لەئەنجومەنی دادوەری (غالب محەمەد) داوای پێشکەش کرد بۆ گواستنەوەی دۆسیەکەی لەدادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانیەوە بۆ ئەنجومەنی باڵایی دادوەری عێراق".

وتیشی" داواکاری پێشکەش بەدادگایی تمییز کراوە بەهۆی  دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی بۆ گواستنەوەی دۆسیەکە بۆ ئەنجومەنی باڵایی دادوەری عێراق".

ئێوارەی ڕۆژی ٢٦ی مانگی ڕابردوو له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌ شاری سلێمانی له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ به‌چه‌قۆ هێرشكرایه‌ سه‌ر غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامی هاوپەیمانی هیوای کوردستان و برینداركرا.


PM:02:16:17/03/2021