ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەمواری یاسای دادگای فیدراڵی پەسەندكرد

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، كۆبونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستی پێكرد، لە کۆبوونەوەکەدا بەزۆرینەی دەنگ هەمواری یەكەمی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی پەسەندكرد.

کاتژمێر ٧:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبونی ٢٠٨ پەرلەمانتار لەسەر یاسای دادگای فیدراڵی دەستی پێكرد، لە کۆبوونەوەکەدا بەزۆرینەی دەنگی لایەنە شیعەکان و بەشێک لە سووننەکان بەئامادەبوونی فراکسیۆنی یەکێتی، یاسای دادگای باڵای فیدراڵی پەسەندكرد.

هاوکات بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، فراكسیۆنی پارتی و هاوپەیمانی هیوای كوردستانی و پێكهاتەكان بایكۆتی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانیان كرد.

جێی باسە، راگەیاندنى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند" سبەینێ کاتژمێر ١:٠٠ بەمەبەستی دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە ئەنجوومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە". 


PM:08:00:18/03/2021