گفتوگۆ و دانوستانەکان لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان و پڕۆژە بودجەی ٢٠٢١ی عێراق بەردەوامی هەیە و لەئێستادا لایەنە شیعەکان پێشنیاری نوێیان خستۆتەڕوو، پێشنیارەکانیان لە شەش خاڵ پێکهاتووە کە بریتییە لە یەکلاییکردنەوەی شایستە داراییەکانی هەرێم و بەغدا لەماوەی ١٧ ساڵی ڕابردوودا.
پوخته‌ی پێشنیازه‌كه‌ی لایه‌نه شیعییه‌كان:
یه‌كه‌م: شایسته داراییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا یه‌كلابكرێنه‌وه له 2004ه‌وه تا 2020، ئەوه‌ش دوای ئه‌وه‌ی دیوانی چاودێری دارایی ئیتیحادی به هه‌ماهه‌نگی دیوانی چاودێری هه‌رێم، وردبینی له ژماره‌كان ده‌كات.
دوه‌م:
أ- رۆژانه حكومه‌تی هه‌رێم 460 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت دوای جیاكردنه‌وه‌ی پشكی پێویست بۆ خه‌رجی به‌رهه‌م و گواستنه‌وه و به‌گه‌ڕخستن و پێداویستی ناوخۆ، 250 هه‌زار به‌رمیل راده‌ستی سۆمۆ بكات.
ب- ئه‌و بڕگه‌یه‌ی سه‌ره‌وه به هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و سامانه سرووشتییه‌كان جێبه‌جێ بكرێت.
ج- حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند ده‌بێت به راده‌ستكردنی داهاتی نانه‌وتی به گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ت و به گوێره‌ی یاسایی ئیداره‌ی دارایی و هه‌ردو دیوانی چاودێری ئیتیحادی و هه‌رێم وردبینی له ژماره‌كان ده‌كه‌ن.
د- ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕگانه‌ی سه‌ره‌وه جێبه‌جێكران، حكومه‌تی ئیتیحادی پابه‌ند ده‌بێت به پێدانی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم.
سێیه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی له سه‌ره‌تای ساڵی 2021ه‌وه قسته‌كانی قه‌رزی په‌یوه‌ست به هه‌رێم له بانكی بازرگانی عێراق داده‌نێت به گوێره‌ی خشته‌یه‌كی پێنج ساڵیی.
چواره‌م: حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند ده‌كرێت به پێدانی زانیاری له باره‌ی میلاكاتی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی، به گوێره‌ی دابه‌شبوونیان و پله‌ی وه‌زیفی و ناونیشانیان و ره‌گه‌زیان، دوای وردبینی هه‌ردوو دیوانی چاودێری دارایی ئیتیحادی و هه‌رێم.
پێنجه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی پله‌ی وه‌زیفی و بڕی ته‌رخانكراوی دارایی بۆیان له خشته‌ی هێزی كار له هه‌رێمی كوردستان ده‌گوازێته‌وه بۆ فه‌رمانگه‌كانی (ره‌گه‌زنامه، باری شارستانی به‌نداو و كه‌شناسی) بۆ فه‌رمانگه بنه‌ڕه‌تییه‌كانیان له خشته‌ی هێزی كار له وه‌زاره‌تی دارایی ئیتیحادی دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی دارایی ئیتیحادی و وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم.
شه‌شه‌م: حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند ده‌كرێت به خه‌رجكردنی شایسته‌ی دارایی و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌و پشكه‌ی بۆ هه‌رێم بڕیاری لێدراوه له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی هه‌رێم و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران پێش ده‌ركردنی هه‌ر بڕیارێك به خه‌رجكردنی هه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك له بودجه‌ی ئه‌مساڵی له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی حوكمه‌كانی مادده‌ی 25 بڕگه‌ی دووه‌م له یاسای ئیداره‌ی دارایی ئیتیحادی ژماره 6ی ساڵی 2019.