دوای ماوەیەک دوور کەوتنەوە، وێنەی شارا ئیبراهیم بڵاودەکرێتەوە

پێشکەشکاری ناسراوی بەرنامە هونەرییەکان، شارا ئیبراهیم کە ماوەیەکی زۆرە وەک بێژەر دەرناکەوێت و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش چالاکی نییە، وێنەیەکی نوێی بڵاوکرایەوە.

شارا ئیبراهیم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی نوێی بڵاوکراوەتەوە کە تەواو جیاواز دەرکەوتووەو لەجاران شۆختر دەردەکەوێت.

شارا ئیبراهیم بێژەری دیاری بەرنامە هونەریەکان لە ساڵی ١٩٨٩لە سلێمانی لە دایکبووەو هەر لەو شارە خوێندنی تەواوکردووەو سەرەتای کاری میدیای دەستپێکردووە، پێشتر لە كەناڵی ئێن ئاڕتی دوو پێشكەشكاری پرۆگرامی ئێوارەی ئێن ئاڕتی دوو بووە، بەڵام دوای دەست لەكاركێشانەوەی لەو كەناڵە دواتر لەكەناڵی كورد ماكس درێژە بە كاری بێژەری خۆی داو پیشكەشكاری پرۆگرامی "شارا" بوو كە چاوپێكەوتی لەگەڵ هونەرمەندانی گۆرانیبێژ بە هونەرمەندە جدی و هونەرمەندە میللیەكانیشەوە دەکرد.



PM:11:42:19/03/2021