بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە ١٢٢ ملیۆن و ٩٥١ هەزار حاڵەت.
بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، ١٢٢ ملیۆن و ٩٥١ هەزار و ٩٧٦ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، دوو ملیۆن و ٧١٥ هەزارو ٤٣٢ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها لەو ژمارەیەش ٩٥ ملیۆن و ٩٩٢ هەزار و ٤٧٢ توشبوو چاکبونەتەوە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، كە تیایدا ٣٠ ملیۆن و ٤٢٥ هەزار و ٧٨٧ حاڵەتی تووشبوونی تۆمارکردوە، لەو ژمارەیەش ٢٢ ملیۆن و ٦١٠ هەزار و ٣٢٥ کەس چاکبوونەتەوە، هەروەها ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ ٥٥٤ هەزار و ١٠٤ کەس بەرزبووەتەوە.