وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق حه‌سه‌ن ته‌میمی، هۆشداری دەدات و بهڵێنیدا رێككاری توندتر بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بگرنە بەر.
حەسەن تمیمی له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (واع) دەڵێت " رێككاری خۆپارێزی و چاودێریكردن له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تیی نیشتمانی و سه‌پاندنی پێبژێردن به‌سه‌ر سه‌رپێچیكاراندا له پێشینه‌ی كاره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستین".
وەزیری تەندروستی داوا له كه‌سایه‌تی ئایینی و سه‌رۆك هۆز و ئه‌وانه كرد، كه له كه‌رتی تایبه‌ت كار ده‌كه‌ن، پابه‌ندی رێككار و رێنماییه‌كان بن و له گردبوونه‌وه، سه‌ردان و زیاره‌تكردن به‌دوور بن و به‌ڵێنیشیدا ".
لەم سەروبەندەدا، لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی دیكه درێژكردبووه‌وه.